دواى ئه‌وه‌ى گۆرانیبێژان "نەڤید زەردی" و "بانە شیروان"، بڕیاریان دا لە کارێکی هاوبەشدا دوێتێک بۆ نەورۆز بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆى بوونى پێوه‌ندى خۆشه‌ویستى نێوانیان بڵاو ده‌بێته‌وه.
دوێنێ هه‌ینى 16ى ئادار، هونه‌رمه‌ندى "نەڤید زەردی" لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی کاتی کلیپەکەی بڵاو کردووه‌تەوە و بووه‌تە جێی سەرنجی هەوادارانی، زۆرێك له كه‌سه نزیكه‌كانى نه‌وید ئاماه‌یان به‌وه داوه كه له وڵاتى توركیان پێكه‌وه بۆ كارێكى هونه‌رى چوونه و له پێوه‌ندى خۆشه‌ویستى دان، هه‌وادارناى وا ده‌ڵێن.
نه‌ڤید له‌سه‌ر وێنه‌كان نووسیویەتی: "سورپرایز...گۆرانی (بڕۆ) خۆم مێلۆدیم بۆ داناوە و میوزیک و ئەڕەنجمێنت ئەفشین شوکری کاری بۆ ئەنجام داوە، هەروەها کاری میکس و ماستەرین ماجید کازمی کاری بۆ کردووە".
بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى خۆشه‌ویستى نێوان ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده، تا ئێسته ئەم قسەیەیە لەلایەن هیچ کەسێکەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە، وه‌ك خۆیان.
"نه‌ڤید زه‌ردی"، له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵى 2004 ه‌وه ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکا بریتین له (پاپ، ڕاک، هیپ هۆپ).
بانە شیروانیش، بچووكترین بەشداربووی پڕۆگرامی "کوردئایدل" بوو بۆ ساڵى 2017، لەکاتی بەشداریکردن لە کورد ئایدڵدا هەر زوو بە شێوەیەکی خێرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبانگى بڵاوبووه‌یه‌وه، هەواداران و گوێگرانی سەرسامی خۆیان بە دەنگی دەربڕی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى دایكى "بانه شێروان" هێرشى تووندى كردته سه‌ر شارى هه‌ولێر، ئه‌و ناوبانگه‌ى له‌ده‌ست دا و هه‌رزوو له به‌رنامه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كه‌ناڵى كوردسات دوور خرایه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێرشێكى زۆر تووند له‌لایه‌ن هه‌وادارانى ناوچه‌ى هه‌ولێر كرایه سه‌ر بانه و كه‌ناڵى كوردسات، بانه ته‌مه‌نى 16 ساڵه توانایەکی هەیە لە گۆرانیگوتن بە چەندین زمان دەتوانێت گۆرانی بڵێت وەک زمانه‌كانى (ئینگلیزی و فەڕەنسی تورکی و هندی).