له‌وانه‌یه خه‌ونى زۆربه‌ى كچان شووكردن بێت و ئاهه‌نگێكى خۆش بگیڕێت و ته‌واوى هاوڕێى و خزه‌مانى و كه‌سه نزیكه‌كانى داوه‌ت بكات و به جلوبه‌رگى سپییه‌وه بیبینن.
به‌ڵام له ڕووداوێكى ده‌گمه‌ندا سه‌یرترین ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، به ده‌گمه‌نترین ئاهه‌نگ باس كراوه كه تاكو ئێسته ژنێك وا ده‌ركه‌وتبێت دڵى خۆشه به‌هۆى جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ى.
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و ژنه‌ى به شێوه‌یه‌كى دڵخۆش ده‌رده‌كه‌وێت پزیشکێکى وڵاتى میسڕه بەهۆی جیابونەوە لە هاوسەرەکەی ئاهەنگ دەگێڕێت، به‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دروست كردووه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ى ساز كردووه و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی بانگهێشت کردووە و دەڵێت خۆشترین ڕۆژمە لە ژیانمدا و ئێسته هەست دەکەم کە بەراستی دەژیم، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى جیا بووه‌ته‌وه.
له وڵاتى میسڕ به‌هۆى سه‌ختى ژیانه‌وه ه‌به پێى ئاماره نافه‌رمییه‌كان له هه‌ر مانگێك له ته‌واى ئه‌و وڵاته 700 كه‌س به مه‌زه‌نده‌یى شوو ده‌كات و 220 كه‌س جیا ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى بۆ ئه‌و وڵاته دروست كردووه.