كه‌سایه‌تی و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق، كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به چڕكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر سێ پارێزگای عێراق، بڵاوه‌پێكردنی میلیشیاكانی سه‌ر به‌خۆی له‌و پارێزگایانه و كۆنتڕۆڵكردنی له سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌وه.
ئه‌و سێ پارێزگایه
به گوته‌ی به‌رپرس و سیاسییه‌كانی عێراق بریتین له پارێزگای "دیاله و واست و به‌سره" ده‌رگه به ڕووی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و پارێزگایانه كراوه‌ته‌وه و ئه‌وان به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی لایه‌نی ته‌ناهییان كردووه، هه‌ر كه‌س و گرووپێك له‌و ناوچانه دژی ئێران بێ، به یه‌كجاری كۆتایی پێ دێنن.
پێشتر محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران گوتی، له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران نه‌بوو له سه‌ره‌تاوه داعش له عێراق بنه‌بڕ بكرێ، چونكه ده‌ركه‌وتنی تیرۆریستانی داعش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئێران له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت.
عێراقییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیان له‌و سێ پارێزگایه به‌و ئامانجه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و له سه‌رخۆ و له ڕێی نه‌رمه هێزه‌وه به ته‌واوی به‌سره و واست و دیاله داگیر بكه‌ن، له پارێزگای دیاله ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو سه‌ركه‌وتوو بوو له سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی و ده‌ركردنی هێزه‌كانی موجاهیدی خه‌لق له كه‌مپی ئه‌شره‌فی سه‌ر به‌و پارێزگایه، جیا له‌وه‌یش ئێران به وردی كار له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگا سونییهكان ده‌كات و زمانی فارسی و كولتووری خۆی له ناوچه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
له پارێزگای واست كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی میهرانی ئێران، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هێزه‌كانی به‌در كه یه‌كێكه له میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بڵاوبوونه‌ته‌وه و وه‌لائیان بۆ سیسته‌می ویلایه‌تی فیقهـی هه‌یه، له به‌سره‌یش له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان ئێران به‌شێك له نیمچه دوورگه‌ی فاوی داگیركرد، ئێسته‌یش نیمچه دوورگه‌كه بووه‌ته بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی میلیشیاكانی نوجه‌با كه یه‌كێكه له‌و میلیشیانه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بێ پێچ و په‌نا سه‌ر به ئێرانن و خۆشیان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن.