ئه‌و مامۆستا ئه‌فریقییه‌ی له قوتابخانه‌ی لادێیه‌ك وانه‌ی كۆمپیوته‌ری ده‌گوته‌وه، له‌به‌ر هه‌ژاری توانای په‌یداكردنی كۆمپیوته‌ری نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت چه‌ند كۆمپیوته‌رێكیان پێشكه‌ش كرد.
ڕیچارد ئه‌پیا ئه‌كۆتۆ 33 ساڵ، مامۆستای كۆمپیوته‌ره له گوندێكی سه‌ر به غانای ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا وانه ده‌ڵێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ژارن و توانای دابینكردنی كۆمپیوته‌ریان نییه، ئه‌م مامۆستایه به ده‌باشیر له‌سه‌ر ته‌خته‌ی ڕه‌شی هه‌ر پۆلێك كه وانه‌ی تێدا ده‌گوته‌وه، وێنه‌ی هه‌موو نیشانه‌كانی داگیرسانی كۆمپیوته‌ر تا كوژانه‌وه‌ی بۆ قوتابییه‌كان ده‌كێشا.
ئه‌م مامۆستایه به دڵێكی پاكه‌وه وانه‌ی ده‌گوته‌وه، بۆیه زۆرجار پێش قوتابییه‌كان له ژووره‌وه ئاماده ده‌بوو، وێنه‌ی ته‌واوی مایكرۆسۆفت وه‌ردی بۆ ده‌كێشان، تا له كاتی شیكردنه‌وه‌ی وانه‌كه‌یدا قوتابییه‌كان له‌به‌رچاویان ڕوون بێت و به باشی لێی تێبگه‌ن.
ڕیچارد وێنه‌یه‌كی خۆی له‌و دیمه‌نه‌ی مایكرۆسۆفت له‌سه‌ر ته‌خته‌كه ده‌كێشێت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، به ماوه‌یه‌كی كورت له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دنیادا ده‌نگی دایه‌وه، بوو به یه‌كێك له جوانترین نموونه‌كانی مامۆستای دڵسۆز بۆ پیشه‌كه‌ی.
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش كۆمپانیای
مایكرۆسۆفتی جیهانی، كۆمه‌ڵێك كۆمپیوته‌ری پڕۆفیشناڵیان پێشكه‌ش به قوتابخانه‌كه كرد، لاپتۆپێكی مۆدێلی ئه‌مساڵیش بۆ ئه‌و مامۆستایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارێكی گرنگییان له كۆمپانیاكه‌یان پێ دا، وه‌ك پاداشتێك بۆ ئه‌و دڵسۆزییه‌ی كه بۆ فێركردنی قوتابییه‌كانی هه‌یه‌تی، خزمه‌تیان كرد.