بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر له خوێندا نه‌خۆشی شه‌كره دروست ده‌كات، كه زۆر كه‌س به ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌وه ده‌ناڵێنێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
rd" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سوود ده‌كات كه به‌سووده بۆ نه‌خۆشی شه‌كره و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانه‌وه ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌كی رۆژانه هه‌ن كه چاره‌سه‌رێكی باشن بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه.
پزیشكان زیاتر روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له باوترین نه‌خۆشییه‌كانی دنیا، ئه‌م نه‌خۆشییه به كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین و زیادبوونی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا دروست ده‌بێت، به پێدانی ئه‌نسۆلین به‌كه‌سی تووشبوو ده‌توانین ڕێژه‌ی شه‌كر هاوسه‌نگ بكه‌ین، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه سوودی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كه ده‌ناڵێنن:
ئاو و شیر: پزیشكان ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو هاوكار ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی شه‌كر له خوێندا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر نزیكه‌ی سێ بۆ چوار كووپ له ئاو بخۆیته‌وه له رۆژێكدا هاوكاریت ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی چالاك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، جگه له‌وه‌یش شیریش هه‌مان كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی رێژه‌ی به‌رزی شه‌كر له خوێندا ئه‌گه‌ر به تاڵی بیخۆیته‌وه.