نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی دواجار بڕیاری دا بچێتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە لەگەڵ خۆشەویستەكەی برۆنا ماركیزین هونەرمەندی بەڕازیلی.
رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: نیمار لەگەڵ برۆنای خۆشەویستی رێككەوتووە هاوسەرگیری بكات، بەڵام تا ئێستا رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگرییەكەیان دیاری نەكردووە.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: نیمار و بڕۆنای بە هاوڕێ نزیكەكانیان گوتووە هاوسەرگیری دەكەن و ئاهەنگەكەش لە هەرێمی فێرناندۆ دی نۆرنیا ئەنجام دەدەن كە شوێنێكی گەشتیاری و مێژوویی گەورەی بەڕازیلییە.
جێی باسە نیمار لە سەرەتای ئەمساڵی پەیوەندی لەگەڵ بڕۆنای دروست كردەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندان مانگ لە یەكتر جیاببوونەوە.