سه‌رچاوه‌كان له شاری كه‌ركووكه‌وه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی عێراق به‌غدایان ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه، كه مه‌ترسی هه‌یه له ڕۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز كوردانی كه‌ركووك په‌لاماری هێزه‌كانی عێراق بده‌ن و گورزی كوشنده‌یان لێ بوه‌شێنن، دوای ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی به‌مه‌ی زانیوه، بۆ ئه‌وه‌ی خیانه‌ته‌كه‌ی قوڵتر بكاته‌وه و دڵسۆزی خۆی زیاتر به عه‌ره‌ب و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دووپات بكاته‌وه، هێزێكی دژه تیرۆری یه‌كێتی ناردووه‌ته كه‌ركووك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ێ ڕاگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز له كه‌ركووك بكرێته‌وه، هێزه‌كانی عێراق نه‌یانویستووه بچنه شوێنی ئاگركردنه‌وه و ڕێوڕه‌سمه‌كان و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه، كورد په‌لاماریان بده‌ن و گورزی كوشنده‌یان لێ بده‌ن، بۆیه فه‌رمانیان به لاهور جه‌نگی كردووه، هێزی دژه تیرۆر بباته كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی له‌شوێنی ئه‌وان به وردی چاودێری یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له هه‌ر هه‌وڵێكی كورد بۆ په‌لاماردانی سوپای عێراق.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه لاهور ئه‌و هێزه‌ی ناردوویه‌تییه كه‌ركووك بۆ پاراستنی خه‌ڵكی نییه، به‌ڵكوو بۆ ڕێگری له خه‌ڵكی كوردی كه‌ركووكه‌وه تا هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی عێراق، پاش ئه‌وه‌ی له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركووكیان داگیركردووه و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی گه‌نجانی كورد ده‌ده‌ن و كورد له شاره‌كه دوور ده‌خه‌نه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو كاره خراپه‌ی میلیشیاكان و هێزه‌كانی عێراق له كه‌ركووك دژ به كوردیان كردووه، ترسێكی زۆریان هه‌یه، له نه‌ورۆز گه‌نجان و خۆبه‌خش و نیشتمانپه‌روه‌رانی كه‌ركووك لێیان بێنه ده‌ست و هێرشیان بكه‌نه سه‌ر، هێزه‌كه‌ی لاهوریش ڕێگری له خه‌ڵك ده‌كات كاری له‌وشێوه‌یه بكه‌ن، لاهور و خیانه‌تكاران له كۆن و 16ی ئۆكتۆبه‌ریش بوونه جاش و ئێسته‌یش جاشایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، هێزه‌كانی عێراق زۆر به وردی له دۆخه‌كه گه‌یشتوون، هه‌ركات ترسیان هه‌بێ، كوردی كه‌ركووك ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه، ئه‌وا هێزی لاهور ده‌به‌نه شاره‌كه و فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌ن، ده‌زانن خه‌ڵكه‌كه نایانه‌وێ كورد بكوژن، ئه‌و هێزه‌ی لاهوریش له كورد پێكهاتوون، بۆیه به‌مشێوه‌یه بێ هیچ ته‌قه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌لایه‌ن هێزی لاهوره‌وه شكستی پێ ده‌هێنرێت.
عه‌دنان كه‌ركووكی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ركووك-گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چوونی ئه‌و هێزه بۆ كه‌ركووك بۆ مه‌به‌ستێكی باش نییه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یه ڕێگری له هه‌ر جموجۆڵێكی كورد بكرێ، دژی حه‌شدی شه‌عبی كه ڕۆژانه زوڵم و سته‌م له خه‌ڵكی كورد ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌و هێزه‌ی لاهور بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ك دژ به حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق بردراوه‌ته كه‌ركووك، فه‌رمان له میلیشیاكان وه‌رده‌گرن.
هه‌ولێر/بڵند ئیبراهیم.