بێژه‌رێكی لبنانی به‌ناوی "ره‌بیع هنیدی" له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی خۆی و خانمه گۆرانی بێژی لبنانی ئه‌لیسای بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی شۆك كردووه.
مێژووی وێنه‌كه بۆ ساڵی 1994 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌لیسا به ستایڵێكی زۆر ئاسایییه‌وه و له كاتی گه‌نجییه‌تی ده‌رده‌كه‌وێ، شێوه‌ی ئێسته و ئه‌وكاتی زۆر جیاوازی تێدا ده‌بینرێت و وێنه‌كه له ئه‌كاونتی ره‌بیع هنیدی وه‌رگیراوه و بهشێوهیهیك زۆر فره‌وان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌وادارانی به سه‌رنجی جیا جیا به‌شداریان كردووه و به‌شێكشیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه ئه‌لیسا نییه و هیچی لهوناچێ، به‌هۆی جیاوازی ڕووخسار و شێوه‌ی ئه‌وكات و ئێسته‌ی ئه‌لیسا له یه‌كتر.
ئه‌و وێنه‌ی ساڵی 1994 گیراوه، به‌ر له‌وه‌یه ئه‌لیسا زنجیره‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بكات و ره‌بیع هنیدی له‌گه‌ڵ وێنه‌كه نووسیویه‌تی، هاوڕێكانی پێشووم وه‌كو زێڕ وان، هاوڕێی نوێش وه‌كو ئه‌ڵماسن، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵماست ده‌ست كه‌وت، زێڕ له یاد مه‌كه، چونكه ته‌نانه‌ت پارچه‌یه‌ك ئه‌ڵماسیش پێویست به چوارچێوه‌یه‌كی زێڕه بۆ جێگیركردنی.
له به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌ی هاتووه، به‌یانی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌لیسا، وێنه‌یه‌كی هه‌ڵگری یادگاری ساڵی 1994 و ڕێزم بۆ هاوڕێكانی كۆن و ئێسته‌م، كه ئێسته زۆرێكیان بوونه‌ته ئه‌ستێره له دنیای سترانبێژی دا.