ڤیدیۆ.. گۆڵەكەی میسی بە جوانترین گۆڵ دەرچوو
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی خەڵاتی جوانترین گۆڵی لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا پێدرا بە تۆماركردنی ئەو گۆڵەی بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی تۆماری كرد.
یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی چێڵسی بردەوە، لە یاریی چوونیشدا لە شاری لەندەن هەردوو یانەكە بە گۆڵێك یەكسان ببوون.
ماڵپەڕی فەرمی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ئاشكرای كرد، لە راپرسییەكدا گۆڵەكەی میسی بەرامبەر یانەی چێڵسی بە جوانترین گۆڵی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16 هەڵبژێردراوە بە كۆكردنەوەی 35%ی دەنگەكانی راپرسییەكە، دوای ئەویش گۆڵەكەی عوسمان دێمبێلێی هاوتیپی هات لە هەمان یاریدا بە بەدەستهێنانی 22%ی دەنگەكان.
هەروەها ئەو گۆڵەی پاولۆ دیبالای هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی تۆماری كرد بە كۆكردنەوەی 17%ی دەنگەكان بە سێیەم جوانترین گۆڵ هەڵبژێردراوە، دوای ئەویش گۆڵەكەی ویسام بن یدەری هێرشبەری یانەی سڤیلییەی ئیسپانی هات بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە كۆكردنەوەی 14%ی دەنگەكان، جوانترین چوارەم گۆڵیش درا بە یاریزان لانجی هێرشبەری یانەی بازلی سویسڕی كە بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی تۆماری كرد.
وشە -
ئامانج ئهكرهم