وادەی یاریی دێربی نێوان ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید دیاری كرا

:: PM:12:07:20/03/2018 ‌

یەكەتیی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لیگا) وادەی یاریی دێربی شاری مەدرید لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدریدی دیاری كرد.

یارییەكە لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی 31ی خولی ئیسپانیا دەبێت لە رۆژی 8ی مانگی داهاتوو لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریال مەدرید.

هەردوو یانەكە لە یاریی چووندا لەنێو یاریگەی میترۆ پۆلیتانۆ بەبێ گۆڵ یەكسان ببوون.

یارییەكە بۆ هەردوو یانەكە گرینگییەكی تایبەتی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دوای یانەی بەرشەلۆنە، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئێستا بە 64 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی یانەكانە و یانەی ریال مەدریدیش بە جیاوازی 4 خاڵ لە ریزی سێیەمە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م