باجی ئیسپانیا رێككەوتن لەگەڵ رۆناڵدۆ رەت دەكاتەوە

:: PM:12:18:20/03/2018 ‌

دەستەی باجی ئیسپانیا داوایەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی رەت كردەوە كە ئامادەیی خۆی پێشاندابوو بۆ بڕی 14.7 ملیۆن یۆرۆ بدات تا كێشەكانی نێوانیان بەیەكجاری كۆتایی پێ بێنێ.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: رۆناڵدۆ دانی بە هەڵەی خۆی دانابوو سەبارەت بە پێنەدانی باج بە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا و لە رێگەی پارێزەرە تایبەتییەكەیەوە ئامادەیی خۆی پێشاندابوو بڕی 3.8 ملیۆن یۆرۆ بدات، بەڵام دەستەی باجی ئیسپانیا داواكەی رەت كردبووەوە.

رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە: دەستەی باجی ئیسپانیا پێداگیری لە پێدانی باج بە بڕی 14.7 ملیۆن یۆرۆی لە رۆناڵدۆ كردبووەوە لەگەڵ ئەو پارانەی كە بەهۆی دواخستنییەوە هاتوونەتە سەری.

واتە بە گشتی دەستەی باجی ئیسپانیا داوای لە رۆناڵدۆ كردووە بڕی 25.6 ملیۆن یۆرۆ بدات تا بە یەكجاری كێشەكانی لەگەڵ باج لە وڵاتی ئیسپانیا كۆتایی پێ بێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م