زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار به‌سه‌ر دوو لا دابه‌شبوون، به‌شێكیان له‌و باوه‌ڕه‌ن، فه‌یسبووك سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات و به‌شێكی تریشیان ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك ئه‌زموونی خۆیان به به‌ڵگه‌وه خسته‌ڕوو و گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی فه‌یسبووك زۆر به وردی سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات.
بیپۆل لامه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و ویستی فه‌یسبووك تاقی بكاته‌وه، ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به وردی باسی له پسكیتی جۆری Kit Katsی ده‌كرد، له ڕۆژی سێیه‌م به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه فه‌یسبووك ریكلامی ئه‌و جۆره پسكیته و ئه‌و پۆستانه‌ی له‌سه‌ری كراون، به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان خسته به‌ر دیده‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، ئه‌میش به‌مه دڵنیا بووه‌وه، كه فه‌یسبووك نامه‌كانیش چێك ده‌كات و ده‌زانێ به‌كارهێنه‌رانی حه‌زیان له چییه و زۆرتر باسی چی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و بابه‌تانه‌یان بۆ ده‌خاته په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی فه‌یسبووك.
هاوكات ئۆلیڤیا ڕێردۆن گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه و ده‌ڵێ، به وردی تاقیمان كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێك باسی مۆسیقا بكه‌یت، ئه‌وا ڕۆژی دواتر فه‌یسبووك ریكلام و بابه‌ت له‌سه‌ر مۆسیقا به فره‌وانی ده‌خاته به‌رده‌مت، ئه‌گه‌ر باسی چاویلكه بكه‌ی له‌گه‌ڵ فرێنده‌كانت، چاویلكه‌ی زۆرت بۆ پێشنیاز ده‌كات.
براندی نۆنێكی به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له زانكۆی كالیفۆرنیا له‌وباره‌وه گوتی، به‌ڵێ بێگومان فه‌یسبووك سیخوڕی به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه ده‌كات، به‌ڵام بۆ لایه‌نێكی خراپ نا، به‌ڵكوو بۆ دابین كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به‌كارهێنه‌رانی حه‌زیان لێیه‌تی و پێویستیان پێیه.