غووده‌ی ده‌ره‌قی چییه‌ و چۆن تووشی گرفت ده‌بێ؟

:: PM:03:38:20/03/2018 ‌

غوودەی دەرەقی زیاتر لە 25 ملیۆن ئەمه‌ریكی بە دەستیەوە دەناڵێنن، نزیكەی نیو ملیۆن لەم كەسانە دڵنیا نین لە نیشانەكانی، ئەو ڕژێنانەی دەكەونە پێشەوەی مل زۆر گرنگن بۆ تەندروستی لەش، كەم دەردانی هۆرمۆنی سایرۆید یان زیاد دەردانی نەخۆشییەكانی غوودە دروست دەكات و دەبێتە هۆی ناڕێكی لە دەردانی دا.

غوودەی دەرەقی چۆن ئیش دەكات:
ڕژێنی دەرەقی هۆرمۆنێكە بەناوی سیرۆترۆپین  دیسچارچین هۆرمینTRH ، سایرۆترۆپین TSH .ئەم TSH یارمەتی بەرهەمهێنانی T3 و T4 دەدات، ڕژێنی دەرەقی %85 T4 بەرهەم دەهێنێت كە لە هۆرمۆنی T3 بەجوڵەترە، ئەم T4 لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ T3 كە گرنگە بۆ هۆرمۆنی دەرەقی، هەروەها هەرسكردن رێك دەخات و پلەی گەرمی ئاسایی دەكاتەوە ، لەگەڵ چەند كاریكی تر.

10 نیشانەی سەرەكی نەخۆشی غوودە
1: دروستبوونی ئازاری ماسوولكە و جومگەكان بەتایبەتی ئێسكی مەچەك.
2:شەكەتی لە دوای نووستێكی باش و تەندروست.
3:ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان.
4:زیادبوونی كێش.
5:ساردبوونی دەست و پێیەكان تەنانەت ئەگەر كەشوهەوایش گەرم بێت.
6: هەڵئاوسانی مل و دەنگ نووسان و پرخەپرخ.
7: دروستبوونی دڵەراوكێ و خەمۆكی.
8:وشكبوونەوەی پێست ، شەقبوون و نەرمبوونەوەی نینۆك و روونبوونی نینۆكەكان.
9:دروستبوونی قەبزی.
10: تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.

ئەو ڕێیانەی دەبنە هۆی باشتركردنی ڕژێنی دەرەقی
1:دڵنیابە لەو خواردنانەی كە ڕۆژانە دەیان خۆیت، پێویستە بڕێكی زۆر ئاسن، زینك، سیلینیۆم، ڤیتامین BوD تێدابێت.
2: ئایۆدین و تیرۆستن هەموو ڕۆژێك بەكاربهێنە تا T4 بگۆڕێت بۆ T3.
3: ئەو ئاوەی كە دەیخۆیتەوە بیپاڵێوە، بۆ ئەوەی فلۆریدی زیاد بێت وبرۆمید و كلۆر لا ببات.
4:دڵەراوكێ‌ و فشاری دەروونیت كەم بكەوە بە ڕاهێنان یان یۆگا كردن یان بەكارهێنانی گژوگیای سروشتی.
5:پێویستە نووستنت رێك بخەیت بەلایەنی كەمەوە 8 بۆ 10 سەعات بخەویت.
6:ریخۆڵەكانت تەندروست بكە، چونكە زۆر گرفتی تەندروستی لە ڕێگەی كۆئەندامی هەرسەوە دروست دەبێت.



وشە - ئاوات ئازاد