باوكێك خەسوو و خەزووری كوڕەكەی دەكوژێت

:: PM:10:32:20/03/2018 ‌

كەمێك پێش ئێستە لە سەنتەری شارۆكەی زاخۆ كەسێك دایك و باوكی بووكەكەی بە گولە دەكوژرێت و بووكەكەشی بریندار دەكات و بكوژەكەش گیراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی ئادار/ مارس، هێمن سلێمان بەرێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای ئەوە كچێك لە ماڵی خەزووری خۆی  دەتۆرێت و دەچێتە ماڵی باوكی ئەوا خەزووری كچەكە دەچێتە سەر ماڵی بووكەكەی و باوك و دایكی ئەو كچە كەدەبێتە بووكی دەكوژرێت و بووكەكەش بریندار دەكات.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆك دەڵێت، رووداوەكە كەمێك پێش ئێستە لە سەنتەری شارۆكەی زاخۆ روویداوە و پۆلیسی زاخۆ توانی ئەو كەسە بگرێت بەپێی ماددەی 406 رەوانەی دادگا كرا بۆ ئەوەی بە سزایی یاسایی خۆی بگات و بووكەكەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ كراوە.

لەماوەی ئەمساڵ ڕووداوەكانی كوشتن زۆربووە بەرپرسانی حكوومیش هۆكارەكەی بۆ بوونی تەنگەژەی دارایی و بوونی چەك لە ماڵەكان دەگەڕێننەوە.

زاخۆ/ نەوزاد هلۆری



وشە - رامیار جەواد