فیفی عه‌بدۆ كه ناودارترین سه‌ماكاری رۆژهه‌ڵاتی و ئه‌كته‌ری میسرییه و سه‌دان سه‌ماكاری میسری له په‌یمانگه‌كه‌ی ئه‌و ده‌رچوونه و ئیسته سه‌ماكاری ناوداری میسرن. ئێسته ئاماده‌كاری بۆ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و ده‌كرێ كه به بوێرترین به‌رنامه دێته ژمار. بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر چاوه‌ڕێی بینینی ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، به‌رنامه‌كه كه بڕیاره به‌مزووانه له كه‌ناڵی میسرییه و چه‌ند كه‌ناڵێكی تری ئاسمانی بێته وه‌شان، وه‌رزی نوێی به‌رنامه‌ی "انا و انا- من و من"ه كه به بوێرترین به‌رنامه دێته ژمار كه ته‌نیا هونه‌رمه‌نده زۆر گه‌وره و ناوداره‌كان بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه بانگێشت ده‌كرێن. له‌وێدا ده‌یان پرسیاری بوێر و وه‌ڵامی بوێر بۆ هه‌وادارانی هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌خرێنه روو.
فیفی عه‌بدۆ كه له میسر و له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا كه كه‌سایه‌تییه‌كی ملیۆنێر ده‌ناسرێته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌ره‌و سه‌روو هه‌ڵكشاوه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش به ئه‌كته‌ره ورووژێنه‌ره‌كه دێته ژمار كه زۆربه‌ی هه‌وادارانی له گه‌نجانن.
بریاره له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كه به‌مزووانه دێته وه‌شان، فیفی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه كه خه‌ڵك به په‌رۆشن زانیاری له‌باره‌یانه‌وه وه‌ربگرن، بۆ نموونه ژیانی كه‌سیی خۆی، كێشه‌كانی له ماڵه‌وه و له كاره هونه‌رییه‌كانی، هاوكات كێشه‌كانی له‌ناو ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌ی كه تایبه‌ته به دروستكردنی سه‌ماكار له میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بی.
له وه‌رزی پێشتری ئه‌و به‌رنامه‌یه، دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ناوداری وه‌ك نادیه جوندی، مه‌حموود حومێده، وه‌فا عامڕ، ئه‌حمه‌د فه‌همی و چه‌ندانی هونه‌رمه‌ندی تر ئه‌نجام دراوه.
ناوی راستینه‌ی فیفی عه‌بدۆ "عه‌تیات عه‌بدولفه‌تاح"ه و له ساڵی 1953 له شاری مه‌نوفییه‌ی میسر له خێزانێكی هه‌ژاردا له دایك بووه، به‌ڵام قۆناغی گه‌نجیی خۆی له گه‌ڕه‌كی ئیمبابه‌ی قاهیره به‌سه‌ر بردووه. له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی له سه‌ماكردن هه‌بووه و پاشان چووه‌ته ناو تیپێكی میلی و له‌وێدا فێری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی بووه. دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له یانه‌كاندا سه‌مای كردووه، پاشان له رێی ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د فازڵه‌وه چووه‌ته ناو دنیای سینه‌ماوه و تا ئێسته خاوه‌نی 27 فیلمی سینه‌مایییه، جیا له چه‌ند درامایه‌كیش.
فیفی عه‌بدۆ له بواره‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و جیهانییه. دوا نازناویش كه پێی درا، باشترین سه‌ماكاری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی له هه‌موو دنیادا. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر له خێزانێكی هه‌ژاردا په‌روه‌رده بووه، به‌ڵام ئێسته یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌ماكار و هونه‌رمه‌ندانی میسر.