زۆر له كێشه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ران، بۆ جیاوازیی نێوان ته‌مه‌نیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ژن گه‌وره‌تر بێت له پیاو یان به پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت، ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ر ڕوو ده‌دات.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه هه‌ریه‌ك له ئه‌ندرۆ فرانسیس و هیجۆ میالۆن زانایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆی ئیمۆری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه پێوه‌ندییه‌كی باوه‌ڕپێكراو له نێوان ته‌مه‌نی هاوسه‌ران و مانه‌وه‌ی كاتی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر سێ هه‌زار ژن و مێرد ئه‌نجام دا، بۆیان ده‌ركه‌وت تا ته‌مه‌نی نێوانیان زیاتر بووبێت، ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌یان زیاتر بووه.
ڕێژه‌كانیش به گشتی به‌م شێوه‌یه‌ده‌رچوون:
ئه‌گه‌ر جیاوازیی ته‌مه‌نی نێوانیان پێنج ساڵ بێت، واته به ڕێژه‌ی %18 ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر جیاوازیی ته‌مه‌نی نێوانیان 10 ساڵ بێت، واته به ڕێژه‌ی %39 ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر جیاوازیی ته‌مه‌نی نێوانیان 20 ساڵ بێت، واته به ڕێژه‌ی %95 ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازی ته‌مه‌نی نێوانیان یه‌ك ساڵ بێت، ئه‌وا به ڕێژه‌ی %3 ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای كرد به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هاوسه‌رگیری له نێوان ته‌مه‌نه له‌یه‌كتر نزیكه‌كان زیاد بێت.