ڕزگار ئه‌ژى گۆران كاندیدى ژماره یه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له پارێزگاى سلێمانى- هه‌ڵه‌بجه، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ "وشه" ئاشكراى ده‌كات، هێزه كۆن و تازه‌كانى پارێزگاى سلێمانى كاریگه‌رى ناكه‌نه سه‌ر ده‌نگه‌كانى پارتى و دووپاتی ده‌كاته‌وه: "هێزه‌كانى سلێمانى خه‌ریكى خۆخواردنهوهن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگى پارتى نابێت".
ڕزگار ئه‌ژى گۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له پارێزگاى سلێمانى كێشه‌ى بایۆمه‌ترییان هه‌یه كه خه‌ڵك كه‌م تۆماری خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن پڕ كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به بڕواى ئه‌و به‌شداریى هه‌ڵبژاردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
با سه‌ره‌تا ئه‌وه بپرسین كه ئاماده‌كارییه‌كانتان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق چییه؟
ئێمه كاره یاسایییهكانمان ته‌واو كردوون، له ڕووى كه‌مپین و چوونه ناو خه‌ڵكه‌وه چاوه‌ڕێى ماوه‌ی یاسایین بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، هه‌ر كاندیدێكیش لاى خۆیه‌وه ئێسته ئاماده‌كاریى شه‌خسى ده‌ست پێ كردووه، هاوكات ده‌زگه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارتی سه‌رقاڵى ئاماده‌كارییه‌كانه.
دیاره سلێمانى پارێزگایه‌كى پڕ ململانێ ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پلانتان چییه له‌و ململانێیه‌دا زۆرترین ده‌نگ بهێنن؟
ململانێیه‌كان پێوه‌ندى به پێگه‌ى ئه‌و حزبانه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر لاشه‌ى كێ دروست ده‌بن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دێنه پێشه‌وه، ئێمه هه‌ندێ داتامان له به‌رده‌سته پێوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو، ڕێكخستنه‌كانمان و ئامارى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى سلێمانى- هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌یه، به داخه‌وه هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه وه‌ك پارێزگا له هه‌ڵبژاردنه‌كان حیسابى بۆ نه‌كراوه و وه‌ك یه‌ك بازنه به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى تێدا ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و ململانێیه‌ى له پارێزگاى سلێمانى هه‌یه ڕووبه‌ڕووى ده‌نگ و ڕێكخستنى پارتى نابێته‌وه، چونكه دوو قوتابخانه‌ى جیاوازین، ئه‌و هێزانه له‌ناو خۆیاندا دروست بوون و قاعیده‌ى پارتى سه‌داسه‌د پێوه‌سته به پارتییه‌وه، چونكه پارتى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نه‌بووه پێشتر له سلێمانى، بۆیه پارتى وه‌ك حزب و ده‌نگده‌رانى ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له به‌غدا به‌هێز بین و له كوردستانیش حكومڕانى بكه‌ین، ده‌بێت پارتایه‌تى بكه‌ین، هه‌موو پارتییه‌ك له سلێمانى گوزه‌رانى خراپه و زۆرجار سووكایه‌تیی پێ كراوه، ئه‌وه‌ش واى كردووه شێلگیرانه تر به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكات.
واتا پێت وایه پارتى ده‌نگى لایه‌نه‌كانى تر له سلێمانى ده‌بات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه؟
ئه‌وه‌ى پارتى بێت و بایۆمه‌ترى كردبێت ده‌نگى سه‌دا ملیۆن بۆ پارتییه.
ئێسته دوو حزبى تازه له پارێزگاى سلێمانى دروست بوون، ئه‌وان كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانى ئێوه دروست ناكه‌ن؟
ئێمه ته‌نیا له كێشه‌ى ته‌كنیكیدا مه‌ترسى كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانمان هه‌یه، ڕۆژانه پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كرێت پشتگیرى سیاسه‌ته‌كانى پارتى ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزانه ئیش له‌سه‌ر قاعیده‌ى گۆڕان و یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى تر ده‌كه‌ن، نه‌ك پارتى. دكتۆر به‌رهه‌م له یه‌كێتى جیا بووه‌ته‌وه، كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه خه‌ڵكێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌وادارى ئه‌ون، له‌و بڕوایه‌دام ده‌بێت گۆڕان له به‌رهه‌م ساڵح بترسێت له غیابى نه‌وشیروان مسته‌فادا. گۆڕان كاتى خۆى كه دروست بوو و مۆدێلێكى تازه‌ش بوو چه‌ند كاریگه‌رى له‌سه‌ر پارتى هه‌بوو كاك به‌رهه‌م و كاك شاسواریش هه‌ر ئه‌وه‌نده كاریگه‌رییان ده‌بێت، ئه‌وان وایان لێ هاتووه له‌ناو یه‌كدا خۆیان ده‌خۆنه‌وه، ئه‌و هێزانه له چوارچێوه‌یه‌كی سیاسیى لۆكاڵدا له زۆنى سلێمانی خه‌ریكى خۆخواردنهوهن.
ئێوه ڕێكخستنه‌كانى خۆتان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه بایۆمه‌ترى پڕ بكه‌نه‌وه؟
تا ئاستێكی زۆرباش ڕێكخستنه‌كانمان پابه‌ند بوون به پڕكردنه‌وه‌ى بایۆمه‌تری و ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن.
سلێمانى تا ڕاده‌یه‌ك كه‌متر بایۆمه‌ترى كردووه، چیتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هان بده‌ن بایۆمه‌ترى بكه‌ن؟
خه‌ڵكى زۆرمان هان داوه جگه له ڕێكخستنه‌كانى خۆمان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى سۆزیان بۆ پارتى هه‌یه یان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى سه‌ربه‌خۆخواز و نهتهوایهتییهكهن.
لایه‌نه‌كان به پارتیشه‌وه داواى كشانه‌وه له به‌غدا ده‌كه‌ن و ئاماده‌كاریش بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌مه دووفاقى نییه؟
پارتى سیاسیه‌تێكى حه‌كیمانه‌ى هه‌یه، سه‌رۆك بارزانی دوو ساڵ پێش ئێسته گوتی ئومێدمان به به‌غدا نه‌ماوه، كه‌چی ئێسته فراكسیۆنه‌كانى به‌غدا كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى ده‌كه‌ن و هه‌مان قسه ده‌كه‌نه‌وه. كشانه‌وه له به‌غدا پێوه‌ندی به بۆچوونى سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك پارتی هیواخوازین ده‌وڵه‌تى عێراق ماده ده‌ستوورییه‌كان جێبه‌جێ بكات و هاوكات داواى یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كانى هه‌رێمیش ده‌كه‌ین بۆ دروستكردنى بڕیارێكى دروست.
كۆتا هه‌ڵبژاردن پارتى له سلێمانى 93 هه‌زار ده‌نگى هێناوه، پێشبینى چى بۆ ده‌نگى پارتى ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا؟
له نێوان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانى عێراقدا كه حه‌وت مانگ بوو، 10 هه‌زار ده‌نگمان له پارێزگاى سلێمانى زیاد كرد، له‌م چوار ساڵه‌شدا كۆمه‌ڵێك ڕووداو ڕوویان داوه، هه‌ندێك هه‌نگاو به چاوساغى هه‌ندێ هێزى كوردى رێوشوێنى ناخۆش كراوه، خه‌ڵكى ناحاڵى ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌خه‌نه سه‌ر ڕیفراندۆم و سه‌رۆك بارزانى، به‌ڵام ئێسته وا خه‌ڵك ورده ورده ڕاستییه‌كانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌تا خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه له‌و ڕاستییه تێبگه‌ن هه‌نگاوى سه‌رۆك بارزانى ته‌واو بووه و بۆ سه‌رفرازى كوردستان بووه، ئه‌وا ده‌نگى پارتى هه‌ر له زیادبووندا ده‌بێت. ته‌نیا گوتاری سیاسیى نه‌ته‌وه‌یى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و كوردستانى گه‌وره، هی پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه.
هیچ پێشبنییهك له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هه‌یه پارتى 100 هه‌زار ده‌نگ تێپه‌ڕێنێت له پارێزگاى سلێمانى؟
ئه‌گه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌رانى كۆن بێت، ئه‌وا پێشبینى زیاتر له‌و ده‌نگانه ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌پێى بایۆمه‌تریى تازه بێت، نه‌ك ده‌نگى ئێمه، هى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان كه‌م ده‌كات، چونكه ڕێژه‌ى به‌شداریكردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستى كه‌مال