لەكاتی تووڕەبوون بەم شێوەیە وەڵامی نامەی مۆبایلەكەت بدەوە

:: PM:10:40:21/03/2018 ‌
پسپۆڕێكی نەخۆشییە دەروونییەكان ڕێنوێنیمان دەكات كە ئەگەر نامەیەكی رەخنە ئامێز یان نامەیەك بوو تۆ پێی تووڕە دەبووی بەجۆرێكی جیاواز وەڵامی بدەوە.

د. سامان شەریف پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان بۆ "وشە"ی گوتی، لە ڕووی دەروونییەوە وا باشترە كە ئەگەر نامەیەكت بۆهات و شتێكی تێدا بوو كە بووە هۆی توڕەبوون ئەوا ڕاستەوخۆ وەڵامی مەدەرەوە، بەڵكو نزیكەی سەعاتێك چاوەڕێ بكە ئینجا وەڵامەكەت بۆی بنووسە.

زیاتر گوتی، بەم شێوەیە وەڵامەكەت زیرەكانەتر و ژیرانەتر دەبێت، بێگومان ئەوە بۆ هەموو حاڵەتێكی توڕەبوون هەر دروستە، چونكە چەندی چاوەڕێكردنت زیاتر بێت بۆ وەڵام دانەوەی ئەو شتەی كە توڕەت دەكات ئەوەندەش وەڵامەكەت دروست و ژیرانەتر دەبێت.

لە ژیانی ڕۆژانەماندا رەنگە زۆرجار لە ڕێگەی نامەیەكەوە تووڕە كرابێتین، بۆیە وا باشتر ئەم جارە ئەم رێنوێنییە تاقی بكەیتەوە و وەڵامێكی ژیرانەتر بدەی بەو كەسەی كە تووڕەی كردووی.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم