کۆمپانیای هواوی لە بەرهەمێکی نوێ‌دا یەکێک لە بەهێزترین مۆبایلەکانی دروست کرد، کە زۆر بە شێوازێکی جوان و ناوازە دیزاینی کردووە.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای هواوی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای هواوی بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی " Huawei P20 Lite" ه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره مۆبایلانه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی هواوی پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 659، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 12 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.84 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2280 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 620 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.