له گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و نەورۆز هاوڵاتیان ڕوو ده‌كه‌نه شوێنه
گه‌شتیارییه‌كان بۆ به‌سه‌ربردنی رۆژێكی خۆش، به‌ڵام لەگەڵ ئەمە زۆرترین زیان بە
ژینگە دەگات و پاشماوەیەکی زۆر لە سروشتی دڵڕفێنی کوردستان فڕێ دەدرێت و دەستەی گه‌شتوگوزاریش
ده‌ڵێت ده‌بێت گه‌شتیار خۆی به به‌رپرسیار بزانێت له ئاست شوێنه گه‌شتیارییه‌كان
و پاك راگرتنیان.
نادر رۆستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری
هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به "وشه"ی راگه‌یاند, ئه‌وانه‌ی كه له وه‌رزی گه‌شت و سه‌یران ڕوو ده‌كه‌نه شوێنه
گه‌شتیارییه‌كان بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش به‌شێكی زۆریان گوێ ناده‌نە پاراستنی
شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.
مەبەست لە پاكڕاگرتنی شوێنه‌كان ته‌نیا
ئه‌وه نییه گه‌شتیاران پاشماوه‌كانیان بكه‌نه ناو عه‌لاگه‌ی خۆڵ و له‌سه‌ر جادەی
دابنێن، بۆ دەبێت لای قورس بێت پاشماوه‌كه‌ی بخاته سووچێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و بیگه‌ڕێنێته‌وه
بۆ ماڵه‌وه.
ئەو گوتیشی به‌شێكی زۆریان پاشماوه‌كه له شوێنی
خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن و سیمای شوێنه گه‌شتیارییه‌كان
تێكدەدەن. به‌شێكیش له
هاوڵاتیان پاشماوه‌كه ده‌كه‌نه ناو عه‌لاگه‌ی خۆڵ و له‌سه‌ر جاده‌كان جێی ده‌هێڵن
ئه‌مه‌ش كارێكی باشه به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وانی لێیه ئۆتۆمبێلی شاره‌وانی
نه‌گاتێ ئه‌وه‌ش دواجار به ناوچه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان
پیس ده‌كات.
رۆستی دەڵێت " ته‌نها ئێمه كێشه‌ی ناوچه
گه‌شتیارییه‌كانمان نییه به‌ڵكو شوێن هه‌یه گه‌شتیار پێی ده‌گات سه‌ر لووتكه و
به‌رزاییه‌كانه ئه‌سته‌مه پاككه‌ره‌وه بگاته ئه‌وێ, بۆیه پێویسته هاوڵاتیان خۆیان
به به‌رپرسیار بزانن له ئاست پاك و خاوێنی شوێنه‌كه چونكه دوای ئه‌وان هه‌ر كه‌سوكار
و خزمی ئه‌وانن ده‌چنه‌وه شوێنه‌كه.".
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی