گەرمیان كار بۆ پاراستنی ئەو سامانە گرنگەی ژیان دەكا

:: PM:01:42:22/03/2018 ‌

 

لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە  22ئاداری هەموو ساڵێک  بەرۆژی جیهانیی ئاو دیاری كراوە، بەرپرسانی ئاویش لە سنووری ئیدارەی گەرمیان باس لەهەوڵەكانیان دەكەن بۆپاراستنی ئەو سامانە گرنگەی ژیان.

 

سالار عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بە "وشە"ی راگەیاند، رۆژی ئاو دەكەینە دەرفەتێك بۆئەوەی داوا لەهاوڵاتیان بكەین دەست بە ئاوەوە بگرن،هاوكات دووپاتی دەكەینەوە كەهەوڵەكانمان چڕكردۆتەوە بەگەیاندنی خزمەتگوزاری بەتەواوی گوندەكانی گەرمیان.

 

گووتیشی، ئێمە لەرێگەی پاراستنی كەل و پەل و كەرەستەكانی ئاوی دەوروبەری گەرمیان لەكۆكاكانماندا ،نەمان هێشتاوە پرۆژەی ئاوی زیاتر لە 100 گوندی گەرمیان پەكی بكەوێت ،هاوكات خۆبەخشاتە ئەندازیارەكانمان لەگوندەكان سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی پرۆژەكانی ئاون.

 

لای خۆشیەوە، سامان رەحیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، یەكێك لە پرۆژە گرنگەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار چڕكردنەوەی هەوڵەكانە بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنەوەی بەهاوڵاتیانی كەلار و دەوروبەری لەرێگەی رووباری سیروانەوە.

 

بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە لەپلانی ستراتیژی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندایە بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی هاوڵاتیانی گەرمیان سوود لەئاوی رووباری سیروان وەربگرن بۆ مەبەستی خواردنەوە نیوەی گەڕەكەكانی كەلار خراونەتە سەر رووباری سیروان، بەڵام قەیرانی دارایی رێگربووە لەوەی تەواوی ناوچەكە ئاوی خواردنەوەی بخرێتە سەر رووباری سیروان، پاش ئەوەش بیری نێو گەڕەكەكان لادەبرێن بەڵام قەیرانی دارایی بۆتە بەربەست لەبەردەم ئەو كارە.

 

رۆژی جیهانیی ئاو رۆژێكی نێودەوڵەتییە و مێژووی دیاریكردنی ئەم رۆژە بۆ ساڵی 1992 دەگەرێتەوە كە لە كۆنفرانسی نەتەوەیەكگرتوەكاندا سەبارەت بە پێشكەوتنی ژینگە بڕیاری لەسەردراوە و لەو كاتەوە ساڵانە لەم رۆژەدا یادی دەكرێتەوەو هەوڵەكان چڕدەكرێنەوە بۆپاراستنی ئاو.

 

گەرمیان / سەبری هۆرینی

 



وشە - سلێمان تاشان