خواردنی قارچک کۆنترۆڵی بەرزیی کۆلسترۆڵ دەکات

:: PM:03:19:22/03/2018 ‌

یەکێک لە رووەکە بەسوودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ قارچکە، چونکە رێژەیەکی باش مادە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکان لەخۆ دەگرێت و دەتپارێزن لە نەخۆشی و کۆنترۆڵی بەرزی کۆلسترۆڵ دەکەن لە خوێندا.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "organicfacts" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە سوودەکانی خواردنی قارچک دەکات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلسترۆڵی خوێن و دەڵێت، بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە کە لەلایەن پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراکەوە ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە خواردنی رووەکی قارچک کاریگەری دەبێت بۆ کەم کردنەوەی رێژەی بەرزی کۆلسترۆڵ و هاوسەنگ کردنەوەی ئەم رێژە بەرزەی کە لە خوێندا کۆ بووەتەوە.

پزیشکان دەربارەی ئەم  رووەکە زیاتر روون کردنەوە دەدەن و دەڵێن، بەهۆی ئەوەی قارچک دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کاریگەری دەبێت لەسەر نەهێشتنی پەستانی خوێن کە بەهۆی بەرزی رێژەی کۆلسترۆڵەوە روودەدات، بۆیە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن بە خواردنی قارچک بۆ خۆ پاراستن لە نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن، هەروەها ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە رێژەی کۆلسترۆڵ لە لوولەکانی خوێنیاندا زۆرە کە قارچک بخۆن چونکە چارەسەری ئەم نەخۆشییە دەکات.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان