هونه‌رمه‌ندی "هانی موجته‌هیدی"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه و بڕیاری داوه به ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێكی هونه‌ری بۆ پشتیوانیكردن له كورد و عه‌فرین.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، خانمه گۆرانیبێژی كورد "هانی"، خۆی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێك بۆ پشتیوانی كوردانی عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان ئاماده ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئێسته له پاریسی پایته‌ختی وڵاتی فڕه‌نسایه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه.
كۆنسێرته‌كه‌ی هانی له كاتێكدا ده‌بێت كه بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا به بۆنه‌ی یاده‌كانی ئازادی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، زنجیره كۆنسێرتێك له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا ساز بكرێت.
هانی له شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه و هه‌ر له‌و شاره‌یش گه‌وره بووه.له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه له‌و شاره خوێندوویه‌تی تا گه‌وره بووه، به‌ڵام هانی له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانی تر جیاواز بووه و هه‌ر به ته‌نیا بووه و هه‌ر به‌ته‌نیایش یاری كردووه. هه‌ر له منداڵییه‌وه بەشداری لە شانۆگه‌ری كردووه و گۆرانی گوتووه وه‌ك هانی خۆشی ده‌ڵێت ئێسته‌یش هه‌ر به خه‌یاڵی منداڵییه‌وه ده‌ژیت.
هانی له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه شیعر و په‌خشانی نووسیوه و ده‌ستی وێنه‌كێشانی هه‌بووه و ڕۆڵی له شانۆگه‌ری گێڕاوه، هانی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێسته من ھونه‌رمه‌ند نه‌بوومایه ئه‌وا سیاسه‌تمه‌دار بووم، چونكه ماڵباته‌كه‌م ھه‌موویان سیاسین.
له ساڵی 2000ه‌وه ده‌ستی به گۆرانی كردووه. هەروەها دەڵێت "خۆشترین سات لای من ئه‌و ساته‌یه، كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ڕاده‌وه‌ستم گۆرانی ئه‌ڵێم." هانی به‌شداری چه‌ندان فێستیڤاڵی جیهانی كردووه. هه‌روه‌ها چه‌ندان كۆنسێرتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجام داوه.
محەمەد میران