نوێنه‌ری پێشووی یه‌كێتی له توركیا له نامه‌یه‌كدا
هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌هۆی لێدوانی هه‌ندێ كه‌سی نابه‌رپرس خه‌ریكه توركیا یه‌كێتی
ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌یش بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ پێگه و سیاسه‌تی
گشتی یه‌كێتی بكه‌ن، بۆ موزایه‌ده لێدوان ده‌ده‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێتی
هێز ده‌نێرێته عه‌فرین و لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایش به‌ڵگه‌یه،
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لاهور ده‌ڵێ، هه‌ڵگرتنی به‌ردی گه‌وره نیشانه‌ی نه‌هاوێشتنه.
به‌هرۆز گه‌ڵالی نوێنه‌ری پێشووی یه‌كێتی له
ئه‌نكه‌ره له نامه‌یه‌ك كه ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی
و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی
كردووه، نووسیویه‌تی: هاوپێچ به‌شێك له لێدوانی ئه‌مڕۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیاتان بۆ ده‌نێرم كه به ئاشكرا ده‌ڵێ، یه‌كێتی پشتیوانی په‌كه‌كه ده‌كات،
ئه‌و لێدوانه زۆر ترسناكه و له ئه‌نجامی لێدوانی هه‌ندێ كه‌سی ناو یه‌كێتییه
كه له كامێرای ته‌له‌ڤزیۆن ده‌ری ده‌بڕن، خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و ناوچه‌ی
یه‌كێتی له‌بیر ده‌كه‌ن و باسی هێزناردن بۆ عه‌فرین ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری نامه‌كه به‌هرۆز گه‌ڵالی ده‌ڵێ،
لێدوانتان هه‌ر نه‌دابایه، فه‌رموو گه‌ر هێزتان هه‌یه بۆ ناینێرن بۆ عه‌فرین؟ هه‌ڵگرتنی
به‌ردی گه‌وره نیشانه‌ی نه‌هاوێشتنه، بۆ ماڵی كورد و یه‌كێتی به‌س به قسه
وێران ده‌كه‌ن، كه‌ستان له مام جه‌لال به‌هێزترنین، له ژیانی خۆی لێدوانی وای نه‌داوه
و بڵێ من هێز ده‌نێرم بۆ به‌رانبه‌ر سوپای فڵان وڵات. مام گه‌ر دژایه‌تی وڵاتێكی
كرد بێ، به مه‌نتق و ستراتیج كردوویه‌تی، تكایه با موزایه‌داتی سیاسی و هه‌ڵوێست
فرۆشتن له‌سه‌ر حسابی فه‌قیر و هه‌ژار به‌س بێ، تكایه سنوورێك بۆ ئه‌و سیاسییانه
دابنێن، كه ناتوانن دوا ڕۆژ و به‌رچاوی خۆیان ته‌نانه‌ت بۆ هه‌فته‌یه‌كیش ببینن.
گه‌ڵالی زیاتر ده‌ڵێ، ده‌زانن ئه‌و لێدوانه‌ی
چاوشئۆغلۆ چی لێ ده‌خوێنرێته‌وه، به بڕوای من توركیا لای خۆیه‌وه یه‌كێتی ده‌خاته
لیستی تیرۆر، مانای وایه ده‌توانێ بۆ سنووری سلێمانی بێ، تكایه با له مه‌لیك مه‌لیكتر
نه‌بین، بێ موزایه‌ده من پشتیوانی دۆزی ڕه‌وای كوردم له ئێران و توركیا و
سووریا، به‌ڵام هه‌موو شتێك به خوێ، خوێش به مانا، ئێمه له ژێر ڕۆشنایی سیاسه‌تی
جه‌نابی مام جه‌لال سه‌دان و هه‌زاران شتمان كردووه، هه‌م بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان
كورد و تورك، هه‌میش بۆ پشتیوانی له دۆزی ڕه‌وای گه‌لی باكور، به‌ڵام قه‌ت مام
موزایه‌ده‌ی به لێدوانه‌كانی نه‌كردووه، كه‌چی دوای مام، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان
یه‌كێتی و توركیا ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ڕوو له خراپی ده‌كه‌ن، خه‌ریكه هه‌ر
نامێنێت.
له نامه‌كه‌دا گه‌ڵاڵی تكا له كۆسره‌ت ڕه‌سوول
و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌كات و ده‌ڵێ، حه‌قه سنوورێك بۆ ئه‌وانه دابنێن، له‌سه‌ر
حسابی سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی و شه‌هید و بریندار و كادره‌كانی بێ لێكدانه‌وه و حسابات
ناكه‌ن و لێدوانی نه‌گونجاو و دوور له توانای سیاسی و سه‌ربازی یه‌كێتی ده‌ده‌ن،
یه‌كێتی هه‌میشه له دژی تیرۆر و تیرۆریزم خه‌باتی كردووه و هیچ كاتیش نه‌یتوانیوه
بێده‌نگ بێ له پشتیوانی كردن له خواست و ویستی داخوازییه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد
له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، تكایه كارێكی وا بكه‌ن لێ دوانی بێ ئه‌نجام و نه‌گونجاو
ڕابگرن.
له كۆتایی نامه‌كه‌ی به‌هرۆز گه‌ڵالی
نووسراوه، یه‌كێتی گوته‌بێژی خۆی هه‌یه، ئیتر ئه‌و پاشاگه‌ردانییه چییه، با به‌س
بێ گه‌ردڵمان بۆ كورد و یه‌كێتی ده‌سووتێ، با واز له قسه و لێدوانی نه‌گونجاو
بێنین و یه‌كێتی ناو یه‌كێتی به‌هێز بكه‌ینه‌وه و هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه پێوه‌ندییه‌كانمان
بده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا و توركیا و ئێران، ئه‌مه واقیعێكی تاڵه و كورد مه‌حكوومی
جوگرافیایه و تاماوین ده‌بێ ده‌رگه‌ی دایه‌لۆگ له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و فارس و
تورك دانه‌خه‌ین، بۆیه پێشنیازی به په‌له‌م ئه‌وه‌یه یه‌كێتی شاندێك بۆ توركیا
بنێرێ، تا ڕێگری له كاره‌ساتی گه‌وره‌تر بكرێ، به داخه‌وه یه‌كێتی نه وای
كردووه، په‌كه‌كه هاوكاری بكات، نه توانیویه‌تی پێوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ
توركیا هه‌بێ.
ئه‌و قسانه‌ی نوێنه‌ری پێشووی یه‌كێتی له
كاتێكدایه له سه‌رووبه‌ندی هێرشی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین، لاهور جه‌نگی له
میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، بانگه‌شه‌ی ده‌كرد، كه هێز ده‌نێرنه عه‌فرین
و خه‌ڵكیش ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ ده‌گرت و هێمایان بۆ ئه‌وه ده‌كرد، كه‌ركووك له
پاڵتانه فرۆشتتان و ئێسته‌یش موزایه‌ده
به عه‌فرین ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌و قسانه‌ی لاهور جه‌نگی له دوای هاتنی توركیا بۆ
عه‌فرین و داگیركردنی شاره‌كه، به ته‌واوی بۆ خه‌ڵكی ڕوون بووه‌وه و خه‌ڵكی ده‌پرسن
كوا هێزه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی له كوێی عه‌فرینن!
پێشتر دوای پێدانی زانیاری به په‌كه‌كه و
بۆ گرتنی چه‌ند كارمه‌ندێكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری توركیا "میت" له شارۆكه‌ی
دووكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، توركیا به په‌له نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نكه‌ره
ده‌ركرد و ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرده‌وه و تا ئێسته‌یش پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه
له‌گه‌ڵ توركیا له‌وپه‌ڕی ناكۆكی دایه.