كه‌مته‌رخه‌مى به‌رپرسانى شوێنه‌وارى و لایه‌نى پێوه‌ندار له كوردستان و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌وه‌ى گوایه "هێلانه‌ى شه‌مشه‌مه‌كوێره" بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ندێ نه‌خۆشى به‌كار دێت و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به پاره‌یه‌كى باش دێته كڕینه‌وه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى رابردوودا له دوو ناوچه‌ى جیاواز، ده‌ستدرێژى بكرێته سه‌ر چه‌ندان شوێنه‌وار و زیانی زۆریان پێ گه‌یه‌نراوه.
شوێنه‌وارى "ئه‌شكه‌وتی هه‌لامه‌تا" یه‌كه‌م شوێنه‌واره كه هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن قاچاخچییانی شوێنه‌وارییه‌وه تێك دراوه و به‌شێكى گرنگى لێ كراوه‌ته‌وه. ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌كه‌وێته باشوورى رۆژئاواى شارى دهۆك له چیاى (زاوا) به‌رانبه‌ر هه‌ردوو گوندى كه‌ڤه‌ركى كۆن و گوندى ماڵتاى كۆن، ساڵى 1925 له‌لایه‌ن به‌ڕێَوه‌به‌رایه‌تیى شوێنه‌وارى عێراق وه‌ك شوێنێكى شوێنه‌وارى تۆمار كرا.
یه‌كه‌م هه‌وڵى دزی و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر ئه‌م شوێنه‌واره له ساڵى 1940 بووه كه ئه‌وكات به‌شێك له په‌یكه‌رى "ئه‌سه‌رحه‌دوون" كه كۆتا په‌یكه‌رى نه‌خشه‌كه‌یه تێك دراوه، ئه‌مساڵیش بۆ دووه‌م جار هه‌وڵى دزین و تێكدانى هه‌لامه‌تا دراوه و له‌و ده‌ستدرێژییه‌دا ئامێری "هه‌مه‌ڕ" به دوو سه‌رى جیاوازه‌وه به‌كار هاتووه و توانیویانه به‌شێك له په‌یكه‌رى خواوه‌ند "ئینلیل" به پانى 57 سم و به‌رزیى 54 سم و قووڵایی 35 سم لێ بكه‌نه‌وه.
هاوكات له‌و ده‌ستدرێژییه‌دا كورسیى خواوه‌ند ئینلیل و په‌یكه‌رى "گاى باڵدار" و چه‌ند پاڵه‌وانێك لێ كراونه‌ته‌وه زیانێكى یه‌كجار زۆر به‌و شوێنه‌واره گه‌یه‌نراوه.
كۆڤان ئیحسان پسپۆڕى بوارى شوێنه‌وارى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى دهۆك، بۆ "وشه" ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه شوێنه‌وارییه ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، "نه‌خشه‌ى ئه‌شكه‌وتى هه‌لامه‌تا نه‌خشێكى كۆنى سه‌رده‌مى پاشا سه‌نحاریبه كه بۆ 704_668 پ.ز ده‌گه‌ڕێََته‌وه، ئه‌م نه‌خشه بریتییه له وێنه‌ى پاشا سه‌نحاریب كه راوه‌ستاوه و حه‌وت خواوه‌ند له به‌رانبه‌رى وه‌ستاون".
به‌گوته‌ی ئیحسان، ئه‌و حه‌وت خواوه‌نده‌ی ده‌وری سه‌نحاریبیان داوه له نه‌خشه‌كه‌دا، "یه‌كه‌میان خواوه‌ندى ئاشوور (نیلیل)ـه كه له پشت سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ى راوه‌ستاوه و پاشان خواوه‌نده‌كانى عه‌شتار، وسن، عه‌ده‌د، راوه‌ستاون و كۆتا كه‌سیش (ئه‌سه‌رحه‌دوون) جێگرى سه‌رجوونه كه نه‌خشێنراوه".
له‌باره‌ی ناوى هه‌لامه‌تا، ئه‌و پسپۆڕه‌ی شوێنه‌واری دهۆك ئاشكرای ده‌كات كه هه‌لامه‌تا ناوێكى كۆنى كوردییه و به ماناى په‌یكه‌ر (تیمسال) دێت، پێ ده‌چێت وشه‌یه‌كى سۆمه‌رى بێت، چونكه له زمانى سومه‌رى وشه‌ى هه‌لام یان ئه‌لام بۆ په‌یكه‌ر به‌كار هاتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێ كردووه، گۆڕستانه شوێنه‌وارییه‌كانى ده‌ڤه‌رى برادۆست /140 كم رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر/ بێبه‌ش نه‌بوون و نزیكه‌ى زیاتر له 10 سایتى شوێنه‌وارى له‌و ده‌ڤه‌ره هاتوونه‌ته شێواندن و تێكدان به "تێكدانى گۆڕه‌كان و شكاندنى كێله‌كان" به مه‌به‌ستى ده‌ستكه‌وتنى زێڕ و پارچه‌ى به‌نرخ، ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆى تێكدانى سیماى شوێنه‌وارى و شێواندنى مێژووى ناوچه‌كه.
پڕۆفیسۆر زێدان برادۆستى شاره‌زا و شوێنه‌وارناس باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانى بوارى شوێنه‌وار له كوردستان جێبه‌جێ نه‌كردنى یاسایه. زیاتر گوتی، "له یاساى شوێنه‌وارى عێراقى، سزاى دیاریكراو هه‌یه بۆ هه‌ر جۆره بازرگانییه‌ك به پارچه شوێنه‌وارییه‌كانى عێراق و كوردستان". به‌ڵام ئه‌و پسپۆڕه نیگه‌رانه و ده‌ڵێ، "به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه له كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت و تا ئێسته نه‌مانبینیوه كه‌سێك له‌سه‌ر شێواندنی شوێنه‌وار یان دزینی پارچه‌یه‌ك سزا بدرێت".
زێدان برادۆستی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان بۆ داهاتوو، دووپات ده‌كاته‌وه كه "به سزادانى هه‌ندێ له بازرگانان ده‌توانین پارێزگارى له شوێنه‌واره‌كانمان بكه‌ین".
ئاماه‌ی به‌وه‌یش دا كه ئه‌م تێكدان و ده‌ستدرێژییه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و به كڕین و رازیكردنى هه‌ندێ كه‌سى نه‌خوێنده‌وار بۆ تێكدانى مێژووى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و بێگومان ده‌ستی كه‌سى شاره‌زاى ناوخۆییشی تێدایه بۆ دیاریكردن و نیشاندانى شوێنه شوێنه‌وارییه‌كان.
تا ئێسته په‌رله‌مانى كوردستان نه‌یتوانیوه كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى شوێنه‌وارى بكات و ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵی رابردوو كه له به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى شوێنه‌وارى عێراق به‌ڕێوه چوو، نوێنه‌رى كورد نه‌یتوانى به‌شدارى بكات.
سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌وكات كه ده‌نگۆی خورافی خێرا تیایدا گه‌شه ده‌كات، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ و ته‌پۆڵكه شوێنه‌وارییه‌كان، به فراوانی ئه‌نجام ده‌درا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كووپه زێڕ و كانزای گرانبه‌ها.
سۆران - سارا سه‌ردار