ژنێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، بۆ جاری دووه‌م له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی ده‌گیرێت كه ئه‌ویش ئالووده بووه. ئه‌و ئێسته دووگیانه و به‌گوته‌ی خۆی كه رزگار بوو، ده‌چێته ماڵی پووری ده‌ژیت به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایك و باوكی به ئالووده‌بوونیان زانیوه.
"ژینه" ناوی خوازراوی ئه‌و كچه‌یه كه له ته‌مه‌نی 13 ساڵی ده‌ست به به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات، جارێك له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ڕاده‌ستی پۆلیس ده‌كرێت، جارێكی تر له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه. ژینه چیرۆكی تێوه‌گلانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، بۆ "وشه" ده‌گێڕێته‌وه له گرتووخانه‌وه و خۆی به قوربانی ده‌زانێت له نێوان دایك و باوكی‌دا. ئه‌و ده‌ڵێت "باوكم وه‌ك به‌ندكراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم، دایكیشم به‌ڕه‌ڵای كردم، ئیتر ئه‌وه‌م لێ ده‌رچوو كه ئێسته‌یش خۆم نازانم چیم".
ژینه له گرتووخانه‌كه له‌وكاته‌ی نێردراوی "وشه" ده‌یبینێ، ده‌سته‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گوشی وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ئێسكه‌كانی بشكێنێت، له‌سه‌ر كورسییه‌كی ڕه‌ش به بیجامه‌یه‌كی ڕه‌ساسی و بلووسێكی ڕه‌شی خه‌ت سپییه‌وه دانیشتبوو، چاوه‌كانی هاوشێوه‌ی برۆ و قژه ڕه‌شه‌كه‌ی ده‌تروسكانه‌وه، به‌ده‌م گوشینی ده‌سته‌كانیه‌وه ده‌ستی به‌گێڕانه‌وه‌ی ژیانی كرد و گوتی، "دوای ئه‌وه‌ی دایكم و باوكم له‌یه‌ك جیابوونه‌وه، من له‌لای باوكم مامه‌وه، هه‌ر من نا، خوشك و براكه‌شم، باوكم هه‌موو شتێكی بۆ دابین كردین، به‌ڵام ئازادیی لێ زه‌وت كردبووین و ڕێی نه‌ده‌دا بۆ هیچ شوێنێك بڕۆم و هیچ بكه‌م به‌بێ ئاگاداری ئه‌و".
ته‌مه‌نی ژینه ١١ ساڵ بووه ئه‌وكاته‌ی دایكی و باوكی له یه‌ك جیا بوونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك لای باوكی ده‌مێننه‌وه، دایكی هه‌رسێكیانی برده لای خۆی. به‌گوته‌ی خۆی كاتێك چوونه‌ته لای دایكیان، وه‌ك ئه‌وه وابووه له گرتووخانه ده‌ربچن و دایكی بۆ ئه‌وه‌ی لا خۆی بمێننه‌وه، هه‌موو شتێكی بۆ كردوون.
ژینه باسی ژیانی ده‌كات له ماڵی دایكی و ده‌ڵێ، "هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆیشتمان بۆ لای، من له چه‌ند یانه‌یه‌كی له‌شجوانی ناوم تۆمار كرد، ئایپاد و مۆبایل و ئینته‌رنێتی بۆ دابین كردم و پاره‌ی زۆر و هه‌موو شتێكی خسته به‌رده‌ستم، تا ئه‌و ئاسته‌ی له ڕۆژێكدا داوای هه‌زار دۆلارم بكردایه نه‌یده‌گوت بۆ چیته و ده‌یدامێ، به‌ئاره‌زووی خۆم ده‌چووم و ده‌هاتم هیچی نه‌ده‌گوت، به‌ڵام ئه‌و ئازادییه زۆره منی له‌ناو برد".
ژینه ده‌سته‌كانی توند گوشییه‌وه و دواتر ده‌ستی هێنا به‌ده‌موچاویدا و له خۆیه‌وه گوتی، "من ته‌واو نیم، تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بووم، خراپ تێكچووم، به‌ڵام هه‌مووی خه‌تای دایك و باوكمه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان منیان وه‌ك تۆپ پڕ هه‌وا نه‌كردایه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تر به چه‌قۆ فشیان نه‌كردمایه‌ته‌وه، وام به‌سه‌ر نه‌ده‌هات".
ژینه تێوه‌گلانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر و چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی بۆ جاری یه‌كه‌م كه به نزیكی مه‌رگی گه‌یاندووه، ناشارێته‌وه و ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له یاریی سركێدا چه‌ن كه‌سێكی ناسیوه، بوون به هاوڕێی ئه‌وان تلیاككێش بوون، دوای ماوه‌یه‌كی كورت منیشیان هان دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری بێنم.
"ته‌مه‌نم ١٣ ساڵ بوو فێری كێشان بووم، ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون و تلیاكیان ده‌خوارد هه‌موویان ده بۆ ١٥ ساڵ له من گه‌وره‌تر بوون، سه‌ره‌تا به ده‌رزی ده‌ستم پێ كرد، به‌ڵام دواتر ته‌نیا شیشه‌م ده‌كێشا كه وه‌ك ئاردێكی سپی وایه له‌ناو سیمێكدا، به‌ڵام جاری یه‌كه‌م ته‌نیا خوا نه‌یكوشتم، چونكه زۆر كه‌مه بۆ یه‌كه‌م جار به‌ده‌رزی ده‌ست پێ بكه‌یت و نه‌تكوژێ، من كه یه‌كه‌م جار ده‌رزییه‌كه‌م له خۆم دا ئاگام له خۆم نه‌ما، دوای پێیان ده‌گوتم كه هه‌ناسه‌م نه‌ده‌هات و خه‌ریك بووه بمرم، ئه‌و جاره تا سێ ڕۆژ ئاگام له خۆم نه‌بوو به‌ته‌واوی، دوای ئه‌وه ورده ورده فێر بووم، وازم له قوتابخانه هێنا".
ژینه هه‌ستی به‌وه كردووه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وانه‌ی فێری تلیاككێشانیان كردووه به‌گوته‌ی خۆی، "ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی ئالووده بووم سێكسم له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام من نه‌مكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكم بێ ئه‌وه‌ی لێم بپرسێ ئه‌و پاره‌یه‌ت بۆ چییه ده‌یدامێ، نه‌مویست ئه‌و متمانه‌یه خراپ به‌كار بێنم، بۆیه ماوه‌ی دوو ساڵ بێ ئه‌وه‌ی بهێڵم كه‌س ده‌ستم بۆ ببات تلیاكم كێشا و ده‌مكڕی هه‌فته‌ی بای ٥٠ بۆ ٧٠ هه‌زار دینار".
ژینه ده‌كه‌وێته گرتووخانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی رۆژێك كه سه‌ردانیان ده‌كات هه‌ست ده‌كات كچه‌كه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار دێنێت و هه‌ر خۆی پۆلیسی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه و ماوه‌ی ساڵێك ده‌گیرێت، به‌ڵام كاتێك ئازاد ده‌كرێت دایكی له باوكی ده‌شارێته‌وه و به‌ته‌نیا خانوویه‌كی بۆ ده‌گرێت و رێی پێ ده‌دات تیایدا بژی دوور له دایكی به‌و مه‌رجه‌ی كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كات و پێی گوتووه "پاره چه‌ند ویست بۆت دێنم".
ژینه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كوڕانه‌ی پێشتر هاوڕێی بووه و ئه‌ویش به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه له‌و ماڵه ده‌ژی، ئه‌و كوڕه به‌هه‌مانشێوه‌ی ژینه به‌هۆی كێشان دوو ساڵ گیراوه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك پێكه‌وه ده‌ژین. خۆی ده‌ڵێ "بڕیار بوو هاوسه‌رگیری بكه‌ین به‌ڵام نه‌مان كرد، به‌ڵام ئێسته له‌و كوڕه دووگیانم".
ژینه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه بۆ جاری دووه‌م ده‌گیرێن و نایشارێته‌وه كه ئه‌و به‌یانییه‌ی گیراون، شه‌وه‌كه‌ی تلیاكیان كێشاوه، به‌ڵام گوتی "هاوڕێیه‌كمان هه‌واڵی لێ داین".
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی قسه‌كانی، باری ده‌روونی و جه‌سته‌ی ژینه به‌ره‌و خراپی ده‌چوو، هه‌ستایه سه‌رپێ و وه‌ك دوا قسه به ده‌نگی به‌رز گوتی، "ئێسته سكم دوو مانگه، له منداڵ و شتی وا نازانم، ته‌نیا پێیان گوتم كه ده‌رچووی، نازانم منداڵه‌كه ده‌كوژن فڕێی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سكم نه‌مێنێ، شتێكی لێ ده‌كه‌ن و منیش جارێكی تر ناتوانم بچمه‌وه نه لای باوكم و نه دایكم، چونكه ئه‌وان منیان وا لێ كرد، لای پوورم و مێرده‌كه‌ی ده‌ژیم كه ده‌زانن منداڵ و به‌خێوكردن چییه، به‌ڵام تازه له نێوان دایكم و باوكم ژیانم فه‌وتا".
هه‌ولێر-ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان