به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشوورى كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئادار، بەرزە پاڵەپەستۆی تورکیا ڕوو له ئاسمانى كوردستان ده‌كات، ئاسمانی کوردستان لە سەرجەم پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرمیش تارادەیەک بەرز دەبنەوە.
پله‌كانى گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 28 پله و نزمترینی 16 پله دەبێت، هه‌روه‌ها لە شارى سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 27 پله و نزمترینی 12 پله دەبێت، لە شارى دهۆكیش پلەكانی گەرمی لە نێوان 24 و 13 پله و لە كەركووكیش لە نێوانی 28 و 14 دا دەبن.