گرووپی بابان گوێ نادات به قه‌یرانى دارایی كه به‌شێكى زۆرى كاره هونه‌رییه‌كانى ڕاگرتووه، ئه‌وان كار بۆ به‌رهه‌مهێنانى فیلمێكى نوێ ده‌كه‌ن و ئێسته به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ئه‌و فیلمه ته‌واو بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئادار، سینارێستى ئه‌و فیلمه ده‌رهێنه‌ر "مه‌حمود محه‌مه‌د" به "وشه"ى راگه‌یاند: "(ڕۆزه) ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌ریمانه له بوارى به‌رهه‌مهێنانى فیلم، ئه‌و فیلمه له‌به‌رهه‌مهێنانى گرووپی بابانه، كه گرووپێكى تایبه‌ته به بوارى سینه‌ما و داهاتێكى ناوخۆیی هه‌یه و به‌رده‌وام له بوارى فیلمسازى و جۆره‌كانى كارده‌كات، ئه‌و فیلمه چیرۆكێكى جیاوازى له‌خۆگرتووه و باس له پیاوێكى هاوسه‌ردار ده‌كات كه تاوانبار كراوه به‌خیانه‌ت كردن و كوشتنى خێزان و منداڵه‌كه‌ى و به‌ڵگه‌ى ته‌واویشى له‌سه‌ره كه ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له ڕاستیدا تاوانبار نییه له‌كاتێكدا گشت ئه‌و تاوانانه‌ى ڕووبه‌روو ده‌بێته ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها به‌سوتفه‌بووه و ئاگه‌دارى هیچ له‌و تاوانانه نه‌بووه، كارى لێكۆڵه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌ده‌یه‌وێت ڕاستى ڕووداوه‌كان بزانێت".
كاست و گرووپی ئه‌و فیلمه پێكهاتوون له "محه‌مه‌د فریا" ده‌رهێنه‌ر و "ئه‌حمه‌د گوڵ" به‌رێوه‌به‌رى به‌رهه‌م و "مه‌ریوان ئه‌حمه‌د" و كارى ڕووناكى "بیلال"، هه‌ریه‌ك له من و ئه‌كته‌ران "ڕۆزه عه‌بدولكه‌ریم و كاروان به‌شان و تابان خه‌لیل و هیوا مه‌مه‌ند" به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ین و ر‌ِوڵى تێدا ده‌بینین.
شاخه‌وان شێخانى