فیلمى "گوڵ نه‌سا" له ده‌رهێنانى ده‌رهێنه‌رى كورد "سه‌تار چه‌مه‌نى گوڵ"، هه‌ڵبژێردراوه بۆ خه‌ڵاتى "ڕێمى" كه یه‌كێكه له خه‌ڵاته جیهانییه‌كان و له میانه‌ى به‌شداریكردنى فیلمه به‌شداربووه‌كان له په‌نجاو یه‌كه‌مین فیستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمى هۆستۆنى ئه‌مه‌ریكى ده‌به‌خشرێت به‌فیلمه سه‌ركه‌وتووه‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئادار، دواى هه‌ڵبژاردن و كاندید كردنى فیلمه‌كه‌ى بۆ ئه‌و خه‌ڵاته ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه "سه‌تار چه‌مه‌نى گوڵ"، به "وشه"ى راگه‌یاند، گوڵ نه‌سا ناوى یه‌كه‌مین فیلمى بڵندى ئێمه‌یه و ئێسته دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى هه‌ڵبژێردراوه و بۆته كاندیدى خه‌ڵاتى ڕێمى (Remi)، و به‌شدارى ده‌كات له په‌نجاو یه‌كه‌مین فیستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمى هۆستۆنى ئه‌مه‌ریكى، ئه‌و فیلمه له ده‌رهێنانى من و له نووسینى ڤیدا ساڵحیه و وه‌ك یه‌كێك له‌هه‌ڵبژێردراو و كاندیده‌كانى خه‌ڵاتى ڕێمى به‌شدارى ده‌كات و له‌و فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێت، محه‌مه‌د فه‌كوردى به‌رپرسى تیمى فیلم هه‌ڵگری ئه‌و به‌رهه‌مه به‌نوێنه‌رایه‌تى من وه‌ك ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه له ڕێوڕه‌سمى نمایشكردنى فیلمه‌كه‌مان ئاماده ده‌بێت.
چیرۆك و ناوه‌ڕۆكى ئه‌و فیلمه به‌سه‌رهاتى ژن و پیاوێكى ئه‌فغانى به ناوه‌كانى گوڵ مه‌مه‌د و گوڵ نه‌سا ده‌گێڕێته‌وه كه دواى كۆچى نایاسایی بۆ ئێران له كارگه‌ى ئاجورپه‌زیی قه‌رجه‌ك كارده‌كه‌ن و به‌هۆى هه‌ندێك ڕووداو ژیانیان گۆرانى سه‌یرى به‌سه‌ردا دێت.
ستافى فیلمه‌كه‌مان پێكهاتوون سیاوه‌ش ڕه‌مه‌زان پورو محه‌مه‌د توریوێریان وه‌ك یاریده‌ده‌رانى ده‌رهێنه‌رو ڤیدا ساڵحى نووسه‌رى سیناریۆ و گریم و محه‌مه‌د فه‌كورى به‌رێوه‌به‌رى فیلم هه‌ڵگرى و حوسێن سادقى و حه‌مید محه‌مه‌د زاده و ناسح عه‌بدوڵڵاهى و ئه‌حمه‌د ڕه‌زا سادقى وه‌ك یاریده‌ده‌رانى فیلم هه‌ڵگرى و بێهرۆز مه‌عاونیان ده‌نگ هه‌ڵگر و سوهه‌یل حوسێن خانى یاریده‌ده‌رى ده‌نگ هه‌ڵگرى و كاوه عه‌زیزى تۆمار‌و مۆنتاژ و كاره‌نگ كه‌رباسى ئاهه‌نگ دانه‌ر و حوسێن مه‌رزیان جێبه‌جێكارى پلان و مه‌ریه‌م قاسم ئابادى به‌رێوه‌به‌رى به‌رهه‌مهێنان و عه‌باس ئه‌یویسانى جێگرى به‌رهه‌مهێنان و سامان كارى ڕه‌نگ و مێهرداد سوله‌یمانى كارى لابراتوار دیجیتاڵ و مه‌ریه‌م روزبه‌هاتى سكرتێرى دیمه‌ن و حامد ئه‌حمه‌دى به‌رێوه‌به‌رى دیمه‌ن و تاهیره سه‌روه‌رى جلوبه‌رگ.
هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران سه‌عید داخ و عه‌لى محه‌مه‌د و یه‌گاته ره‌جه‌بی و سادقى زه‌ینه‌تى و مه‌سعود محه‌مه‌دى و ڤیدا عه‌مویی له‌و فیلمه‌دا ڕۆل ده‌بینن.
ئه‌و فیلمه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سینه‌مایی ستاك فیلمى سنه به‌رهه‌مهێنراوه و ستار چه‌مه‌نى گوڵ و یوسف كه‌ریمى به‌رهه‌مهێنه‌انى ئه‌و فیلمه‌ن.
فیستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمى هۆستۆن له ساڵى 1961 ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فیستیڤاڵه‌كانى سان فرانسیسكۆ و نیۆیۆرك به‌سێ فیستیڤاڵى گرنگى فیلم گه‌لى سه‌ربه‌خۆى ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمارده‌كرێن، ئه‌و فیستیڤاڵه له ساڵى 1968ه‌وه به‌شێوه‌ى ڕكابه‌رانه باشترینه‌كانى بوارى سینه‌مایی له ئاستى جیهانى هه‌ڵده‌بژێردرێت، په‌نجاو یه‌كه‌مین خولى ئه‌و فیستیڤاڵه له 20 تاكو 29ى مانگى نیسانى ئه‌م ساڵ، له‌ویلایه‌تى تیكساسى ئه‌مه‌ریكى به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌میانه‌ى به‌شداریكردنى فیلمه به‌شداربووه‌كان فیلمى "گوڵ نه‌سا" به‌شدارى ده‌كات تێیداو كێبڕكێی خه‌ڵات ده‌كات.
شاخه‌وان شێخانى