له دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی قازانجه‌كانی له ساڵی 2017، كۆمپانیای "جینێل ئێنێرجی"ى به‌ڕیتانى، پاره‌ی زیاتری پێده‌درێت بۆ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ری "London south east" بڵاوی كردۆته‌وه، له دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی قازانجه‌كانی كۆمپانیای "جینێل ئینێرجی" بۆ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه كۆمپانیاكه له ساڵی پێشووتر زیانی زۆرى به‌ركه‌وت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بڕیاری به پێدانی پاره‌ی زیاتر، بۆ زیاتر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیاكه رای گه‌یاند، هاوبه‌شه‌كانی له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ 62.5 ملیۆن دۆلاریان قازانج كردووه له به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیاكه‌یش پشكی 15.6 ملیۆن دۆلاری به‌ركه‌وتووه.
دوا به دواى ڕێكه‌وتنێكی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به نرخی 7.9 ملیۆن دۆلار بۆ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان له ساڵی پار كراوه، به‌ڵام تا ئێسته پاره‌كه‌ی نه‌دراوه.
دوای زیان به‌ركه‌وتنی كۆمپانیای جینێل به بڕی 1.2 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 2016، كۆمپانیاكه قازانجی خۆی بۆ ساڵی 2017 به بڕی 272 ملیۆن دۆلار ڕاگه‌یاند، تێچووی گه‌ڕان به دوای نه‌وت بۆ به‌رهه‌م هێنانی له هه‌رێمى له 815.1 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ 1.9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زی، بۆیه زیانه‌كه له 409 ملیۆن دۆلار گه‌یشته 58.2 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیاكه ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆ ساڵی 2017، به بڕی 228.9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو به به‌راورد به ساڵی 2016 كه 190.7 ملیۆن دۆلار بوو.
له ساڵی 2018، كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ و ته‌ق ته‌ق به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتیان 32800 به‌رمیل نه‌وته له ڕۆژێكدا.
به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له تاوكێ به‌رز بوونه‌وه‌ی به خۆوه بینی به‌هۆی كێلگه‌ی پیشخابووره‌وه كه له نزیكیه‌تی و به‌م دوایانه درووست كراوه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه كێلگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق له كاركه‌وت.
كۆمپانیای جینێل، خه‌رجی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردوو كێلگه‌ی ته‌ق ته‌ق و تاوكێ بۆ خه‌رجكراوه به بڕی 263 ملیۆن دۆلار له‌ساڵی 2017.
كۆمپانیای جینێل له هه‌رێمی كوردستان ، كاری به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت ده‌كات هه‌روه‌ها خاوه‌نی هه‌ردوو كێڵگه‌ی گازی میران و گازی بینا باوی له كوردستانه.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د