ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئادار، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به هه‌مه‌ڕێكى سووپاى عێراقى، چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا.
كامل فایه‌ق، ئه‌فسه‌ری لیوای 8ی سنوری دیاله، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له ده‌شتی "نه‌دا"ی سنوری شاره‌دێی مه‌نده‌لی، بۆمبێكی چێنراو به هه‌مه‌رێكی سووپای عێراقیدا ته‌قیه‌وه و به‌و هۆیه‌وه 4 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا.
گووتیشی، ئه‌و ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه تێدا ڕووییداوه به‌شه‌وان هاتوچۆكردن تێدا قه‌ده‌غه‌یه و به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ربازه‌كانی لیوای 20ى عێراقی له ناوچه‌كه سوڕاونه‌ته‌وه و بۆمبیان پێدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه.
هاوكات لیژنه‌ی ته‌ناهی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه ده‌خاته ئه‌ستۆی چه‌كدارانی داعش، ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه چه‌ند مانگێكه حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌ی فه‌رمی له زاری "حه‌یده‌ر عه‌بادى" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نه‌مانی مه‌ترسیه‌كانی داعشی له ته‌واوی عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی دیاله‌ی ڕاگه‌یاندوه.
دۆخی ته‌ناهی سنوری شاره‌دێی مه‌نده‌لی ناجێگیره و شه‌وی ڕابردوویش بۆریه‌كی نه‌وت له‌هه‌مان شوێن به‌بۆمبی چێنراو ته‌قێنرایه‌وه و پاشتریش به‌رگری شارستانی دیاله ئاگره‌كه‌ی خامۆشكرد.
مەندەلی شاره‌دێیه‌كى هەرێمی کوردستانە سەر بە قەزای بەلەدروزە لە پارێزگای دیاله، نزیکە لە سنوری ئێران، زۆرینەی لە کوردی فەیلی شیعە مەزهەب پێکهاتووە و کەمینەی عەرەبە و لەگەڵ هەندێک تورکمان لێی نشتەجێن. مەندەلی لە چوار ناوچە پێکهاتووە (قەڵای بالی و بویاقی و بازاڕی گەورە و بازاڕی بچوک).
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی