به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى، ئامارى ڕووداوه‌كانى دوو ڕۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له شاره‌كه ڕاگه‌یاند.
له وێنه‌یه‌كدا كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى، ئامارى ڕووداوه‌كانى دوو ڕۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له شاره‌كه بڵاو كرده‌وه و تێدا هاتووه پێنج ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە.
کاروان محه‌مه‌د، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ڕاى گه‌یاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پێنج ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و چوار هاووڵاتی بریندار بوون، و هیچ حاڵه‌تێكى گیان لەدەستدان نەبووە.
زیاتر گووتى، ئەو پێنج ڕووداوەی ڕوویانداوە سێ ڕووداویان لە دەرەوەی شار بووە و دوو ڕووداویان لە ناو شاربووە و برینداره‌كان سیانیان، شۆفێری ماتۆڕسکێل بوون، لە ژێر کاریگەری مەی شۆفێریان کردووە هەروەها مۆڵەتیان پێنەبووە.
ئێوارەی ڕۆژى چوارشەمیش 21ی ئادارى ڕابردوو، كاروان محەمەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سەیدساق بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە سنووری شاری سلێمانی یەك ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە ئەوەیش لە ناوچەی سیتەك بووە و هاووڵاتییەك تێیدا بریندار بووە.
هاوكات، هه‌مان ڕۆژژ حەیدەر حەسەن بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەتی حاجی مشیر، بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی سەیدسادق - چەناخچیان ئۆتۆمبێلێك خۆی كردووە بە ناو خێزانێكدا.