دواى ئه‌وه‌ى كچه گۆرانیبێژی لاوى شارى هه‌ولێر "کەژێ هاوتا"، كچى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد هاوتا ئه‌سعه‌د، لە واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كى نوێى خۆیى و دایكى له ماڵى خۆیان بڵاو كردووته‌وه، به ده‌ركه‌وتنى رووخسارى دایكى بۆیه‌كه‌م جار هه‌وادارنى تووشى سه‌رسوڕمان ده‌بن به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى به شێوه‌یه‌كى گه‌نج و ڕووخسارى جوانى.
کەژێ هاوتا، وێنه‌كه‌ى به بۆنه‌ى ڕۆژى دایك له دنیادا بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌وادارانى کەژێ بۆیان نووسیووه: "دایكت لە خۆت جوانتر و زۆر گەنجتر دەردەکەوتووه".
كه‌ژێ سووپاسى دایكى كردووه له ڕۆژى دایكدا و وه‌سفى میهره‌بانى كردووه، هه‌ردووكیان به جل و به‌رگى كوردییه‌وه ده‌ركه‌وتن، به‌مه‌یش ستایلى جله‌كانیان له‌لاى كچان زیاتر قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه.
کەژێ هاوتا، کچی هونەرمەندى ناودارى كورد هاوتا ئەسعەد و برازای گۆرانیبێژ و ئیمپڕاتۆرى هونه‌رى كوردى زیاد ئەسعەدە، لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە، ته‌نیا سه‌رقاڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌كانییه‌تى و ڕۆژ به‌ڕۆژ جوانتر خۆیى ده‌رده‌خات، سه‌ره‌تایى ده‌ركه‌وتنى به كارى ئاینى ده‌ستى پێكرد و ناوبانگى په‌یدا كرد.