باڵوێزی ڕووسیا، به‌ریتانیا تۆمه‌تبار ده‌كات به هێرشه‌كه‌ی "سالسبێری" بۆ كوشتنی سیخوڕی پێشووی ڕووسیا "سێرجی سكریپال".
تۆڕی "cnn" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باڵوێزی ڕووسیا له به‌ڕیتانیا، له‌نده‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات به كوشتنی سكریپال و ده‌ڵێت به‌ریتانیا تێوه‌گلاوه له ژه‌هراوی كردنی سیخوڕه ڕووسیه‌كه.
پێوه‌ندی نێوان له‌نده‌ن و مۆسكۆ به‌ره‌و تێكچوون ده‌چێت له دوای كوشتنی سیخوڕه ڕووسیه‌كه سێرجی سكریپال له چواری ئادارى ڕابردووه‌وه له به‌ڕیتانیا، ئه‌مه ڕووداوه وای له به‌ڕیتانیا كرد مۆسكۆ تۆمه‌تبار بكات به‌وه‌ی ده‌ستی له كوشتنی سیخوڕی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت.
"ئه‌لیكسانده‌ر یاكۆڤینكۆ" باڵوێزی ڕووسیا له له‌نده‌ن، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ تۆمه‌تباركردنی وڵاته‌كه‌ی گوتی، به‌ریتانیا چۆن توانی به ماوه‌یه‌كی وا كه‌م جۆری ژه‌هری كوشتنه‌كه دیاری بكات له كاتێكدا ڕێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی گوتویه‌تی دوو تا سێ هه‌فته‌ی پێویسته بۆ شیكردنه‌وه و دیاریكردنی نموونه‌ی مادده‌كه، ئه‌مه‌یش واتای ئه‌وه‌یه كه به‌ڕیتانیا خۆی به‌رهه‌م هێنه‌ری مادده‌كه‌یه له تاقیگه‌ی كیمیایی خۆی له پۆرتن داون كه هه‌شت میل له سالسبێری شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه دووره.
دوای ئه‌وه‌ی دادگای به‌ڕیتانیا ڕێی دا خوێنی سكریپال و كچه‌كه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی مادده‌كه له تاقیگه‌ی پۆرتن داون، پزیشكێك بێ ئه‌وه‌ی ناوی ڕابگه‌یه‌نرێت گوتی، سكریپال و كچه‌كه‌ی ڕووبه‌روی بێهۆشی بوونه‌ته‌وه و تا ئێسته نه‌توانراوه هۆشیان بگه‌ڕێنرێته‌وه.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د