به‌گوێره‌ی دوا ڕاپرسی كه له میدیاكانی وڵاته‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه، جه‌ماوه‌ری ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست، له‌وكاته‌ی پۆستی سه‌رۆكی وڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی وڵات و داواكردنی چاكسازی دێ له ده‌سه‌ڵاتی فڕه‌نسا.
دامه‌زراوه‌ی "پی ئێف ئای" بۆ پێوانه‌كردنی ڕای گشتی ئاشكرای كرد، سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی فڕه‌نسا له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا ڕوو له دابه‌زینه و سێ خاڵی تر هاتووه‌ته خواره‌وه، به به‌راود له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو.
ڕاپرسییه‌كه ئاماژه‌ی داوه، له كۆتایی ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێسته، ماكرۆن به ڕێژه‌ی 12 خاڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ڕووی له دابه‌زین كردووه، ئه‌مه‌یش ئاستێكی زۆر خراپه و پێشتریش فرانسوا هۆلاند و نیكۆلا ساركۆزی هه‌مان گرفتیان ڕووبه‌ڕوبووه‌ته‌وه.
دابه‌زینی جه‌ماوه‌ری ماكرۆن له كاتێكدایه، ماكرۆن دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كاركردنی له وڵات گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێنا، هاوكات چاكسازی له وه‌رگرتنی باج له مامۆستا و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌رتی گشتی هێنا كایه‌وه، به‌ڵام زیادكردنی باج به سه‌ره‌كیرتین هۆكاری له ده‌ستدانی متمانه‌ی خه‌ڵك به ئیمانوێل ماكرۆن دێت.
ماكرۆن له ئایار/مایۆی ساڵی ڕابردوو توانی له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، دواتر وه‌ك سه‌رۆكی نوێی فڕه‌نسا له شوێنی فرانسوا هۆلاند ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌و به گه‌نجترین سه‌رۆكی وڵاته‌كه داده‌نرێ و تا ئێسته‌یش گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ی له سیاسه‌تی ئابووری و دیپلۆماسییه‌تی وڵاته‌كه كردووه.