ژنان لە كاتی دووگیانیدا هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەن، چونكە خێزان بە هاتنەدنیای منداڵێكی نۆێ گەورەتر دەبێت، بەڵام كاتێك ئازار لە لەشدا دروست دەبێت بەهۆی دووگیانیەوە دایك هەست بە هیلاكییەكی زۆر دەكات و زۆر ڕێگەیش هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو ئازارانەی كەلە قۆناغی دووگیانیدا درووست دەبێت ، ئەمانە
چەند ڕێگەیەكن كە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت بەكاردەهێنرێن لەكاتی دووگیانیدا.
یەكەم: سكوات ، ئەگەر بتەوێت ئازاری پشتت لەكاتی دووگیانیدا كەم ببێتەوە ئەم وەرزشە بكە كەپێی دەوترێت سكوات،بەشێوەی رۆژانە ئەم وەرزشە ئەنجام بدە.یارمەتی بەهێزكردنی ماسوولكەكان دەدات، بەتایبەتی بەشی دواوە و ناوك.بەمەش ئازاری پشت كەم دەبێتەوە .ئەم وەرزشە پێویستە پێیەكانت بە ئەندازەی شانت درێژ بكەیتەوە و دواتر بە هێواشی پاڵ بە پێیەكانتەوە بنێ و ئەژنۆت بۆ دەرەوەی لەشت ببە و دواتر بە هێواشی رێك ببەوە ئەم راهێنانە 10 جار دووبارە بكەوە.
دووەم: وەرزشی شێوە پرد، ئەم وەرزشە زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت بەتایبەتی بۆ خانمانی دووگیان، پێویستە لەسەر زەوی پاڵكەوی دواتر هەردوو قاچت بنووشتێنیتەوە دەستەكانت لە زەوی تەخت بكەی بەدروستكردنی پەستان لەسەر زەوی سكت بەرز بكەوە دووبارە دایگرەوە ،15 جار ئەم كارە دووبارە بكەوە .
سێیەم: خاوكردنەوەی سك، یەكێكی تر لە ڕێیانەی یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری پشت دەدات، خاوكردنەوەی سكە، ئەویش بە ئەنجامدانی ئەو جوڵە وەرزشیانەی كە یارمەتی خاوبوونەوەی سك دەدەن، وەكو كڕنووش بردن لەسەر تۆپی وەرزشی و نووشتانەوەی ئەژنۆكان بە سكەوە لەم راهێنانانەدا هەناسەی قووڵ هەڵبمژە یارمەتی كەمردنەوەی ئازاری پشت دەدات و ماسوولكەكانی حەوز خاو دەكاتەوە.
چوارەم : دانیشتن و گۆرینی ئاراستەی دەستەكان، بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت پێویستە لەسەر زەوی دانیشیت و هەردوو پێیەكانت بنووسێنیت بەیەكەوە دواتر هەردوو دەستت بەرز بكەوە بە شێوەیەك لەپی دەستەكانت بەریەك بكەون دواتر دەستەكانت بۆ لای راست بخولێنەوە چەند خولەكێك بوەستە بەهەمان شێوە بەرەو لای چەپ جوڵەكە دووبارە بكەوە ,ئەم وەرزشە یارمەتی جوڵانی بربرەكانی پشت و ماسولكەكانی پشت دەدات ئازار كەم دەكاتەوە.