پێنج سوودی گرنگی خورما

:: PM:03:03:23/03/2018 ‌

خورما میوەیەكی زۆر بەهێزە و دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی خۆراكی گرنگ و بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە كە گرنگن بۆ هەرسكردنی خۆراك مژینی پێكهاتەی گونجاوی خواردن،  هەروەها شەكری سروشتی تێدایە و دەتوانرێت لە بری شەكری سپی بەكاربهێنرێت، خورما زۆر باشە بۆ ئەو كەسانەی رێجیم دەكەن و كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆ رێگری كردن لە سكچوون.وەكو مەڵتیڤیتامینێكی سروشتی بەكاردەهێنرێت و كەمخوێنی چارەسەر دەكات و كۆڵیسترۆڵ رێك دەخات تەناتەت توانای رێگری كردنی نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە. ئەمانە سوودە سەرەكیەكانی خورمان.

یەكەم: ڕێگە لە سكچوون دەگرێت، خورما دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم تاكە كانزایە كە هەرسكردن باشتر دەكات و سكچوون دەوەستێنێت، هەروەها ریخۆڵەكان لە فلۆرا دەپارێزێت و بەرهەمهێنانی بەكتریای سوود بەخش بەهێز دەكات لە ریخۆڵەكاندا.

دووەم: گرنگن بۆ چاوەكان، خورما دەوڵەمەندە بە لووتەین و زیكسانتهین كە دوو دژە ئۆكسیدی بەهێزن بۆ پارێزگاری كردن لە تەندروستی چاوەكان.بینای باشتر دەكات رێگە لەرزینی ماكۆلار دەگرێت بۆیە پێویستە لە رێجیمی رۆژانە بوونیان هەبێت.

سێیەم: سەرچاوەیەكی نایابی ئاسنن، خورما زۆر گرنگە بۆ كەمخوێنی، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن خواردنی خورما بە شێوەی رۆژانە %11 ئاسن زیاد دەكات.ئاسن گرنگە بۆ زۆرێك لە فرمانەكانی لەش، بەڵام بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ گەیاندنی ئۆكسجین بە خانەكان سوودێكی زۆری هەیە.

چوارەم: ڕێگە لە قەبزی دەگرێت، چارەسەری رەوانی دەكەن و زۆر گرفتی هەرسی چارەسەر دەكات، چەند دەنكە خورمایەك بكە پەرداخێك ئاوەوە بۆ ماوەی 24 سەعات و دواتر ئاوەكەی بخۆرەوە زۆر گرنگە بۆ ریخۆڵەكان و پاككردنەوەیان.



وشە - ئاوات ئازاد