ئەم ڕووەكە دڕكاوییە پێی دەگوترێت
شیری دڕكاوی یان چاوبازە كە درەختێكی چڕی دڕكاوییە بە شێوەیەكی سروشتی دەڕوێت بۆ خواردن و دروستكردنی دەرمان سوودی لێ وەردەگیرێت، سەرەتای دۆزینەوەی بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، هەر لە كۆنەوە لە لایەن پزیشكەكان و گیاناسانەوە سوودیان لێوەرگرتوە بۆ چارەسەركردنی چەندان نەخۆشی، ئەم ڕووەكە لە هەندێك ناوچەدا درێژییەكەی دەگاتە مەتر و نیوێك بۆ دوو مەتر گەڵایەكی سەوزی هەیە كە بەهێڵی سپی داپۆشراوە و دڕكێكی زۆری پێوەیە بۆ پارێزگاری كردن لەو گوڵەی كە دروستی دەكات، بە زۆر شێواز سوودی لێ وەردەگیرێت وەكو زەڵاتە، كوڵان، بەخاویش دەخورێت.
بەتامترین بەشی ئەم ڕووەكە دڕكاویە دەكەوێتە بەشی سەرەوەی، ئەم ڕووەكە دەوڵەمەندە بە ماددەی كانزای زۆر گرنگ و بڕێكی زۆر ڤیتامین E و ڤیتامین C تێدایە وە دژی هەوكردنی لەشە و كرداری پیربوون هێواش دەكاتەوە، تۆوی ئەم ڕووەكە دژەئۆكسیدە و بەرگری لەش بەهێز دەكات و فشاری ئۆكساندن دادەبەزینێت، هەروەها چارەسەرێكی باشە بۆ لابردنی ژەهری جگەر و پاككردنەوەی وەكو فلتەرێك كار دەكات.
سوودە گرنگەكانی چاوبازە یان ڕووەكی شیری ئەمانەن:
1: یارمەتی لابردنی ژەهری جگەر و لەش دەدات و پاكی دەكاتەوە.
2:چەوری جگەر لادەبات.
3: زەردووی چارەسەر دەكات و ڕێگە لە هەوكردنی جگەر دەگرێت.
4: رێگریەكی باشە بۆ تووشبوون بە جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە.
5: یارمەتی دابەزاندنی كۆڵیسترۆڵی خراپ دەدات.
6:یارمەتی كۆنترۆڵكردنی شەكری خوێن دەدات و ڕێگە لە نەخۆشی شەكرەی درێژخایەن دەگرێ.
7: رێگە لە دروستبوونی بەردی زراو دەگرێت.
8: كاریگەری دژە پیربوونی هەیە.