خه‌ڵكى وه‌ك و جاران به‌ده‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان و ئه‌نجامدانى بایرۆمه‌ترییه‌وه ناچن، ئه‌مه‌یش له داهاتوو كێشه‌ى بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست ده‌كات، بۆیه هاووڵاتییان له ئێسته‌وه به سیاسییه‌كانی عێراق ده‌لێن، متمانه‌مان پێتان نییه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین.
جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، بەگشتی لە عێراقدا ڕێژەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان گەیشتووەتە 55% و پڕۆسەکە بەردەوامە و ڕێژەکەش زیاتر دەبێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به شێوه‌یه‌كى سست به ڕێوه ده‌چێت.
ڕزگار حاجی حەمە، به ڕۆژنامه‌ونووسانى ڕاگەیاند، ڕێژەی تۆماری بایۆمەتری لە شارى سلێمانی له %55 و لە هەولێر %56، و لە دهۆکیش ڕێژەکە گەیشتووەتە %72، وه هه‌روه‌ها ڕێژەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەریش لە سلێمانی %40 ە و، لە هەولێر %41، و لە دهۆکیش %34ى هاوڵاتیان کارتی دەنگدانیان وەرگرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كى زۆركه‌مه ده‌بوو تا ئێسته زیاتر بێت، به‌ڵام پڕۆسه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ڕۆژێک پێش دەنگدان، بەڵام بایۆمەتری دوای دەنگدان دەست پێ دەکاتەوە، ئەو هاه‌وڵاتییانەی کە کارتی دەنگدان و بایۆمەتریشیان نەبێت دەتوانن بە کارتەکانی پێشوویان دەنگ بدەن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری داهاتوو دێتە سازكردن و زیاتر لە شەش هەزار كەس خۆیان بۆ بەدەستهێنانی 330 كورسی پەرلەمانی نوێی عێراق كاندید كردووە.