هێزه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له سووریا له بنكه‌كانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی دژ به شه‌ڕی داعش، نزیكبوونه‌ته‌وه و شه‌ڕیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ كردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی cnn له زاری به‌رپرسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یه‌نراوه، ئه‌و هێزانه‌ی پشتگیری ڕژێمی ئه‌سه‌د له سوریا ده‌كه‌ن باره‌گایان نزیك كردووه‌ته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوڕات بۆ نزیك ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له شه‌ڕی دژ به داعش ده‌جه‌نگن.
رایان دیلۆن، گوته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی ڕای گه‌یاند، هێزه پشتگیریكهرهكانی ڕژێمی سوریا له‌گه‌ڵ هێزی به‌شار ئه‌سه‌د نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه له هێزی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیری ده‌كرێن، هه‌روه‌ها گوتی ئێمه به به‌رده‌وامی چاودێری هه‌موو جوڵه و پێشكه‌وتنه‌كانیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین كه هیچ چه‌كێكی دوورهاوێژ ناهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانن نه‌كرێت.
زیاتر گوتی، ئامانجی ئێمه شه‌ڕ نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستی كرد به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت، كه هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا مووشه‌كێكی دوورهاوێژیان هاوێشت نزیك له باره‌گای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیان له ناوچه‌ی ته‌نه‌ف له سوریا.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د