دوا به دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال و ناوچه‌كه، به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو په‌كه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا له ڕێگه‌ى میدیاكانییه‌وه بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له شنگال ده‌ركردووه.
كۆمه‌ڵگه‌ی جڤاكی كوردستان "كه‌جه‌كه" كه سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تری سه‌ر به په‌كه‌كه له پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌كات له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه په‌که‌که ئه‌رکى خۆیان به ته‌واوى له شنگال پێکهێناوه و لەوێ ئاساییش بەرقه‌راره، بۆیە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی خۆیان لە شنگال داوە.
هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌كاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال له سه‌ره‌تای مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی 2014 چوونه ناوچه‌كانی شنگال، دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه له له كۆتایی ساڵی 2015 هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی داوایان لێ كردن ناوچه‌كه جێ بهێڵن، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه، ئێسته‌یش به‌هۆی فشاره‌كانی توركیا و مه‌ترسی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شنگال بڕیاری كشانه‌وه‌یان له شنگال ده‌ركرد.