به هۆى هاتنى پشووه‌كانى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه، له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، گرووپی وه‌رزشى "نینجا"، كه وه‌رزشێكى وڵاتى ژاپۆنيه و له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا له پێنجوێن هه‌یه، له یاریگاى گه‌وره‌ى پێنجوێن، به ئاماده‌بوونى هاووڵاتیيان و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌به‌رپرسانى كارگێڕى و وه‌رزش دۆستان، چه‌ند نمایشێكی نوێیان ئه‌نجامدا.
له‌وباره‌یه‌وه، رێبه‌ند كه‌ریم، به‌رپرسى گروپى "نینجا"ى وه‌رزشى له پێنجوێن، له لێدوانێكى تایبه‌تدا، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، گرووپه‌كه‌مان كه ته‌نیا گرووپى وه‌رزشیه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و ماوه‌یه‌كه له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن ده‌ستى به‌كاره‌كانى خۆى كردووه، ڕۆژانه و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام چه‌ندان گه‌نج و وه‌رزش دۆست دێنه ناو گرووپه‌كه‌وه.
زياتر گوتى، به هۆى هاتنى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزیشه‌وه به‌باشمان زانى ئه‌مڕۆ هه‌ستین به‌ئه‌نجامدانى چه‌ندان نمایشى نوێ و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له خه‌ڵكى ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ى پێنجوێنیش ئاماده‌ی بوون.
ئه‌گه‌ر بوارمان بۆ بڕه‌خسێت و هاوكاریمان بكرێت، ئه‌وا ده‌توانین ئه‌م كارانه‌مان ببه‌ینه شار و شارۆكه و ناوچه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان.
شایه‌نى باس كردنه، وه‌رزشى "نینجا" وه‌رزشێكى وڵاتى ژاپۆن و له‌م جۆره وه‌رزشه له شێوه‌ى گرووپ ماوه‌ی ساڵێكه له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن دامه‌زراوه و ئێسته‌یش زیاتر له 500 ئه‌ندامى هه‌یه و ڕۆژانه‌ش ژماره‌كه ڕووى له‌زیادبوون ده‌كات.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى