له‌به‌رانبه‌ر تۆمه‌تباركردنى یه‌كێتى له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاوه به پشتیوانى كردنى "تیرۆر" له ناوچه‌كه‌دا، سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتی وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ته ده‌داته‌وه و ڕاى گه‌یاند، ئه‌وه توركیایه پشتگیری "تیرۆر" ده‌كات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌و قسانه ده‌كه‌ن و نیازی خراپیان هه‌یه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتی پشتگیری تیرۆری نه‌كردووه، ئه‌وه توركیایه كه پشتگیری تیرۆر ده‌كات، ئێمه ساڵه های ساڵه خه‌بات له پێناو ئازادی و ڕزگاری ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتى، ئه‌وان پشتگیری تیرۆریان كرد و داعشیان هێنایه سه‌ر كوردستان، ئێمه له ناومان برد و دژی تیرۆر وه‌ستاینه‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هه‌ر دوێنێ فڕۆكه‌كانى توركیا چوار كه‌سیان كوشت، ئێسته‌یش كه فڕۆكه‌خانه ناكه‌نه‌وه به‌لاى ئێمه‌وه گرنگ نییه.
دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئادار، سەرۆك وەزیرانی توركیا بیناڵی یلدرم ئاشكرای كرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی توركیا بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەست پێ دەكەنەوە، بەڵام بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی گەشت ئەنجام نادرێت، چونكه هه‌ندێك لایه‌نى شارى سلێمانى پشتیوانى "تیرۆر" ده‌كه‌ن.
بەهرۆز گەلالی نوێنەری دەركراوی یەكێتی لە ئەنكەرە پێشتر لە نامەیەك كە ئاراستەی جێگری سكرتێری گشتی و بەرپرسانی حزبەكەی كردبوو، دەڵێ، لێدوان و موزایەدەی هەندێ بەرپرسی یەكێتی، پێوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ توركیا زۆر خراپتر كردووە و دوور نییە توركیا یەكێتی بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
لە بەشێكی تری نامەكەی ئاماژەی داوە، هەندێ بەرپرسی یەكێتی بێ ئەوەی بەرچاوی خۆیان بە ڕوونی ببینن، بەناوی یەكێتی دەڵێن هێز دەنێرینە عەفرین و موزایەدە دەكەن، ئەگەر یەكێتی ئەو توانایەی هەیە، كوا بۆ هێز نەنێردرا، ئەمە زیان بە یەكێتی دەگەیەنێت و دەرچوونە لە سیاسەتی گشتی یەكێتی و سیاسەتی مام جەلال.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی