پاش ئه‌وه‌ی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "كه‌جه‌كه" ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له سنووری شارۆكه‌ی شنگال ده‌ركرد، قایمقامی شارۆكه‌ی شنگال هه‌ڵوێستی خۆی له‌وباره‌وه ڕاگه‌یاند و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌م بڕیاره‌ی په‌كه‌كه، ڕێگری له هاتنی هێزی وڵاتی تر بۆ شنگال ده‌كات.
"كه‌جه‌كه" كه سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تری سه‌ر به په‌كه‌كه له پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌كات له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه په‌که‌که ئه‌رکى خۆیان به ته‌واوى له شنگال به‌جێهێناوه و لەوێ ئاساییش بەرقهراره، بۆیە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی خۆیان لە شنگال داوە.
مه‌حما خەلیل قایمقامی شنگال بە ''وشە'' راگەیاند، بڕیاره‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له شنگال گرنگه و ده‌رچوونیان له‌و ناوچه‌یه ڕێگر ده‌بێ، له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستوه‌ردانی هێزی هه‌ر وڵاتێك بۆ كاروباری شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
زیاتر گوتی، هه‌بوونی په‌كه‌كه له شنگال بیانووی دابووه‌وه ده‌ست توركیا و ئه‌نكه‌ره هه‌وڵی ده‌دا له‌شكركێشی بۆ شنگال بكات، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ر شنگال نه‌ما، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌یش نهكشابایهوه و توركیا هێرشی بكردایه، ئه‌وا سه‌دان هه‌زار ئێزیدی تر ئاواره ده‌بوونه‌وه و سه‌دانی تریشیان ده‌كوژران.
له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی كه‌جه‌كه، سه‌رحه‌د ڤارتۆ گوته‌بێژی كه‌جه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانمان ده‌ست به كشانه‌وه له شنگال ده‌كه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری نامێنینه‌وه.
هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌كاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر شنگال له سه‌ره‌تای مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی 2014 چوونه ناوچه‌كانی شنگال، دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه له له كۆتایی ساڵی 2015 هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی داوایان لێ كردن ناوچه‌كه جێ بهێڵن، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه، ئێسته‌یش به‌هۆی فشاره‌كانی توركیا و مه‌ترسی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شنگال بڕیاری كشانه‌وه‌یان له ناوچه‌كه ده‌ركرد.
شنگال/ کاروان باعەدری.