یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كۆمپانیای تۆیۆتایه، كه ساڵانه چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه و سه‌رنجڕاكێش دروست ده‌كات و ده‌یخاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی 2019ش دیزاینی ئۆتۆمبێلی كرۆلای ئاشكرا كرد.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای تۆیۆتا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ساڵی 2019 دیزاینه نوێكه‌ی ئۆتۆمبێلی كرۆلای ئاشكرا كرد كه زۆر به شێوازێكی جوان و ناوازه دیزاین كراوه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله نوێیه.
وه‌ك كۆمپانیاكه روون كردنه‌وه‌ی داوه له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله و ده‌ڵێت، بۆ ساڵی 2019 به ته‌واوه‌تی شێوازی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌مان گۆڕیوه و پشتی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان چه‌ماندووه‌ته‌وه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی فراوان كردووه. ئه‌مه‌ش وای كردووه سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا رابكێشێت، جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی هیچ شتێكی نه‌دركاندووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه دیزاینه‌كه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌ستی خه‌ڵك.