چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاژاوه و شه‌ڕی نێوان شاباز زه‌مانیی گۆرانیبێژ و شێنێی شاژنی سلێمانی بڵاو بووه‌ته‌وه كه تا ئێسته كه‌س نازانێت كۆتاكه‌ی به چی ده‌گات.
شێنێ هۆشیار كچه مۆدێلی ناسراو به شاژنی سلێمانی، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی یه‌كێك له كه‌ناڵه كوردییه‌كاندا بانگهێشت كرابوو، له به‌رنامه‌كه‌دا وه‌ك ڕۆتینێك هه‌ندێك پرسیار له‌و ژنه كرا كه بۆ هه‌وادارانی جێی سه‌رسوڕمان بوو، یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ش ئه‌وه‌بوو كه پێشكه‌شكار لێی پرسی ئایا چ هونه‌رمه‌ندێك داوای لێ كردووه وه‌ك مۆدێل له كلیپه‌كه‌یدا به‌شداری بكات، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه؟، شێنێ ناوی شاباز زه‌مانی و شه‌هرام سه‌رداری هێنا كه گوایه داوایان لێ كردووه وه‌ك مۆدێل له كلیپهكانیاندا به‌شداری بكات، به‌ڵام ئه‌م بۆی نه‌گونجاوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێنێ زۆر به بوێرانه له به‌رنامه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و ڕێز و سڵاوی تایبه‌تی بۆ شاباز زه‌مانی نارد، به‌ڵام دوا به‌دوای به‌رنامه‌كه، شاباز وه‌ڵامی دایه‌وه و ڕوونی كرده‌وه، كه ئه‌و هیچ داوایه‌كی وای له‌و خاتوونه نه‌كردووه، دڵنیاشه له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی داوای لێ نه‌كردووه، له ڕێی مایكه‌كانی ئه‌و كهناڵهشهوه، په‌یامێكی توندی بۆ شێنێ نارد، به قه‌ڵه‌و و نه‌گونجاو بۆ كاری مۆدێل ناوی برد و گوتی، دایكی شێنێ ده‌ناسم و ئه‌و پێی گوتووم كه به دیار گۆرانییه‌كانی تۆوه شه‌وان خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت.
شێنێ له ڕێی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه و هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام، دووباره وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی، "هیچ په‌شیمان نیم له‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌م كردووه، ته‌نانه‌ت نه‌ك بۆم نه‌گونجاوه له كلیپه‌كه‌یدا به‌شدار بم، خۆم نه‌مویستووه بگونجێت، له‌باره‌ی گوێگرتن له گۆرانییه‌كانیشی زۆر دووره له ڕاستییه‌وه و هه‌رگیز به دیار گۆرانییه‌كانیه‌وه خه‌وم لێ نه‌كه‌وتووه".
دوایین زانیاریش پۆتێكی شێنێ بوو كه دوێنێ له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی بڵاوی كرده‌وه، باسی له‌وه كردووه كه ده‌بوو له‌و كه‌ناڵه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، نه‌ك له شوێنی خۆیانه‌وه ئاژاوه بنێنه‌وه، بۆ چه‌سپاندنی قسه‌كانیشی، كۆپله‌ی گۆرانییه‌كی میدیا حوسێنی گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی داناوه.
هه‌وادارانی ئه‌و كچه مۆدێله و گۆرانیبێژه‌كه ئێسته ڕقئهستوور بوون له هه‌ردووكیان، چونكه پێیان وا نه‌بوو كه هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره‌كانی ناو میدیاكان به‌و شێوه‌یه دژی یه‌ك ده‌وه‌ستن و ڕه‌فتاری له‌و شێوه‌یه به‌رانبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كامیان تا ئێسته داوای لێبوردنێكی فه‌رمییان له هه‌وادارانیان و یه‌كتر نه‌كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه ههوادارانیانی كردووه‌ته گومانه‌وه، نازانن شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانیان به چی ده‌گات و له كۆتادا كامه‌یان ددان به ڕاستیی پشت قسه‌كانیاندا ده‌نێن؟.