نوێترین گۆرانیی زیاد ئەسعەد بڵاو بووەوە

:: AM:10:30:29/03/2018 ‌
لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاو بووەتەوە و زۆربەی پەیجەكانی كوردی لە تۆڕەكان ئەو ڤیدیۆیەیان بە ناونیشانی "نوێترین گۆرانیی زیاد ئەسعەد" بڵاو كردووەتەوە. تێیدا ناوبراو ستران بەسەر سەرۆك بارزانی دەڵێ و بە سەركردەیەكی مێژوویی و خەباتكاری گەلی كوردستان ناوی دەبات.

گرتە ڤیدیۆیییەكە بە چڕی بڵاو كراوەتەوە، تەنیا تۆماری دەنگی سترانەكە دانراوە و وێنەكانی بۆ پێوەست كراوە و لە ماوەیەكی كەمدا زۆرترین بینەری هەبووە و خەڵكێكی زۆر بەردەوام شەیری دەكەنەوە و سەرنجیان لەسەری نووسیوە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیاد ئه‌سعه‌د ئه‌و سترانه‌ی له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ دانیشتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له‌ وڵاتی سوید چڕیوه‌ و گوتویه‌تی.

هەرچەندە سترانبێژەكە كە بە ستران باس لە خەبات و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی دەكات، بە گەیاندنی گەلی كوردستان بە ئارامی و سەربەخۆیی، كە گوێ لە دەنگەكەیش دەگری هەست ناكەیت جیا لە زیاد ئەسعەد كەسێكی تر بێ، بەڵام تا ئێستە بە فەرمی زیاد ئەسعەد پشتڕاستی ئەوەی نەكردووەتە كە خۆی سترانەكەی گوتبێ.

زیاد ئەسعەد یەكێكە لە سترانبێژە ناودارەكانی كوردستان و لەدایكبووی شاری هەولێرە و لە ساڵانی نەوەتەكان كوردستانی بەرەو هەندەران بەجێ هێشتووە. شیعر و ئاوازی بۆ دەیان هونەرمەندی كورد ئامادە كردووە و ماوەیەكی زۆرە هیچ زانیارییەكی لەسەر نییە و هیچ ئەلبووم و سترانی نوێی بڵاو نەكردووەتەوە.





وشە - باز ئه‌حمه‌د