پرۆفیسۆرێكی عێراق له به‌غدا كاری ده‌ستگێڕی ده‌كات
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا پیاوێكی به ته‌مه‌ن كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه و پرۆفیسۆره، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به عه‌ره‌بانه‌كه‌ی ده‌رمانی مێرووله له‌ناوبه‌ر ده‌فرۆشێ، ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌ی توندی به‌دوای خۆی هێناوه و هه‌مووان ده‌پرسن، ئه‌مه حاڵی عێراقه له سایه‌تی حكوومه‌تی دوای به‌عس!
گرته ڤیدیۆیه‌كه به‌رنامه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و چه‌وساوه‌یه له ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق و "وشه" قسه‌كانی بۆ كوردی ژێر نووس كردووه و تا هه‌مووان بیبینن و بیبیستن، كه دۆخی عێراق له سایه‌تی ئه‌و حكوومه‌ته‌وه له چ حالێكدایه.
خه‌ڵكی له سه‌رنج و كۆمێنته‌كانیان نووسیویانهوه، له وڵاتان كه‌سێك بڕوانامه‌ی دكتۆرا و پله‌ی پرۆفیسۆری هه‌بێ و 50 ساڵ خزمه‌تی وڵاتی كرد بێ، ئێسته له خۆشترین ژیاندایه و حكوومه‌ت باشترین مووچه و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كات، ته‌نیا له عێراق ئه‌وه ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی به زانست و ته‌مه‌نی خۆیان خزمه‌تیان كردووه، ئێسته ده‌بێ پیشه‌یان ده‌ستگێڕی و عهرهبانهچییهتی بێ و هاوشێوه‌ی سواڵكه‌ر له شه‌قامه‌كان بگه‌ڕێن.
ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نه وه‌ك له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێ و پرۆفیسۆری بواری ڤێتێرنه‌رییه و ده‌ڵێ، من ئینگلیزیم له عه‌ره‌بی باشتره، پهیامنێرهكهیش ده‌ڵێ، به‌رپرسانی حكوومه‌ت زۆریان ئینگلیزی نازانن و په‌یامی خۆتیان به عه‌ره‌بی پێ بگه‌یه‌نه و پیاوه‌كه‌یش ده‌ڵێ، دوای حووكمی ئه‌و ناپیاوه "سه‌دام حوسێن" ئه‌وانه‌ی ئێسته زۆر كه‌مته‌رخه‌م و بێباكن و پێویسته گه‌نجان نه‌ترسن و بێنه سه‌ر شه‌قام و كۆتایی به‌و دۆخه ناهه‌مواره بهێنن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د