سوودەكانی پاقلە بزانە

:: PM:02:40:26/11/2016 ‌

پاقلە وەك یەكێك لە خۆراكە رووەكییەكان، كۆمەڵێك سوودی گرنگ دەبەخشێتە جەستەی مرۆڤ و هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندیی پێكهاتەكەی بە كۆمەڵێك مادەی سوودبەخش، بە تایبەت پاقلە بەوە ناسراوە كە رێژەیەكی زۆری پرۆتین و كانزاكانی لەخۆدا هەڵگرتووە، ئەمانەی خوارەوە بەشێكن لە سوودەكانی پاقلە:

یەكەم- دوای ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییە قورسەكان و ماندووبوون، گرنگە كە بڕێك لە پاقلە بخورێت، چونكە دەبێتە هۆی پڕكردنەوەی وزەی لەدەستچوو.

دووەم- یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی پاقلە، بریتییە لەوەی كە دەوڵەمەندە بە جۆرە سوودبەخشەكانی چەوری و ئەمەش بەسوودە بۆ تەندروستیی دڵ و پاراستنی لە تووشبوون بە نەخۆشییەكان.

سێیەم- خواردنی پاقلە لە هەموو كەس زیاتر بۆ كەسانی تووشبووی نەخۆشیی شەكرە پێویستە، چونكە هەڵدەستێت بە كەمكردنەوەی رێژەی شەكر لە جەستەدا.

چوارەم- ئەو كەسانەی كە بڕیاری نەخواردنی گۆشت و پابەندبوون بە رووەكخۆرییان داوە، پاقلە سوودی گرنگی بۆیان هەیە، چونكە رۆڵی شوێنگرەوەی گۆشتیان بۆ دەبینێت لە دابینكردنی پرۆتین.

پێنجەم- پاقلە یارمەتیی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات و بەرەنگاریی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان دەكات.

سەرچاوە: شاشەنیوز.


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی