خانمه گۆرانیبێژی باكوری كوردستان "جانێ حه‌یران"، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی فیلمێكی سینه‌مایی به‌ناوی "هه‌فته‌ی 4 له شنگال" به‌رهه‌م دێنێت و به‌م نزیكانه‌یش له سینه‌ماكانی كوردستان و ده‌ره‌وه نمایشی فیلمه‌كه‌ی ده‌كات.
جانێ حه‌یران له‌و باره‌یه‌وه بۆ "وشه"ی ڕاگه‌یاند له ساڵی 2015 ه‌وه خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی سینه‌مایی بووم به‌ناوی "هه‌فته‌ی 47 له شنگال" و هه‌موو كاره‌كانیشم ته‌واو كردبوو، به‌ڵام تا ئێستا له هیچ سینه‌ما و كه‌نالێكی میدیایی نمایشی فیلمه‌كه‌م نه‌كردووه، هه‌روه‌ها گوتی "وشه" یه‌كه‌م ده‌زگای میدیاییه كه له‌و باره‌یه‌وه لێدوانی بۆ ده‌ده‌م، ده‌شڵێت ئه‌م فیلمه باس له داگیركردنی شنگال و كۆبانێ و كڕین و فرۆشتنی ژنانی كوردی ئێزدی ده‌كات له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
جانێ هه‌روه‌ها گوتی " له فیلمه‌كه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی دراوه به من و تێیدا ڕۆلی كچه كوردێك ده‌بینم كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست داعش، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی من شو به كه‌سێك ده‌كه‌م و ده‌مكه‌ن به بووك و ئاهه‌نگم بۆ ساز ده‌كه‌ن، له ناو ئاهه‌نگه‌كه‌دا داعش هێرش ده‌كات و من ده‌گیرێم و ده‌مبه‌ن بۆ ئه‌میره‌كه‌یان له مووسل، له پاشان ئه‌میره‌كه زۆر هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستدرێژی سێكسیم بكاته سه‌ر، به‌ڵام من خۆم ناده‌م به ده‌سته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی به حه‌بێك بێ هۆشم ده‌كه‌ن، دواتر به‌یانییه‌كه‌ی كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم ده‌بینم ئه‌میره‌كه به ڕووتی له‌سه‌ر سینگم پاڵكه‌وتووه و منیش هه‌موو ژێره‌وه‌م خوێنه و په‌رده‌ی كچێنیم له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو ئاشكرای ده‌كات ئه‌و یه‌كه‌م ئافره‌تی كورده به‌شداری فیلمێكی وا بكات و له فیلمه‌كه‌دا ڕووتی بكه‌نه‌وه و ده‌ستدرێژی سێكسی بكرێته سه‌ر، ده‌شڵێت له داهاتوودا ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ر فیلمێك بكه‌م و بۆ مه‌به‌ستێكی وا ده‌رهێنه‌ر داوام لێبكات ئاماده‌م ئه‌و كاره دووباره بكه‌مه‌وه.
هاوكات خاتوونی هونه‌رمه‌ند زیاتر ڕوونی كرده‌وه و ده‌ڵێت " ئه‌م فیلمه بیرۆكه‌ی خۆم بووه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم زیاتر له 200 هه‌زار دۆلارم تێدا خه‌رج كردووه، هه‌روه‌ها زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س به‌شداری فیلمه‌كه‌یان كردووه و وێنه‌كانیشی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌توانای باكوری كوردستان "عومه‌ر عه‌لی" له نزیك شنگال و مه‌خموور و كۆبانێ و قامیشلۆ و نزیك مووسل و به‌رتله گیراون.
حه‌یران ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی جگه له گۆرانی، تا ئێسته به‌شداری چه‌ند فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی به‌ناوبانگی كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ند خه‌ڵاتێكی له‌و فێستیڤاڵانه‌دا به‌ده‌ست هێناوه، به تایبه‌تی له فێستیڤاڵی "كان و په‌رده‌ی سپی" ، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر له‌و فیلمه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنم، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا فیلمێكی سینه‌مایی له‌سه‌ر داگیركردنی عه‌فرین به‌رهه‌م ده‌هێنم.
خاتوونه گۆرانیبێژ جانێ حه‌یران له دایكبووى ساڵى 1979ى شارى ئامه‌د. به‌هۆى گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانى حكوومه‌تى توركیا، ئاواره‌ی رووسیا بووه و له‌وێوه ستران ده‌چڕێت.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال